KDC

بەناوبژیوانی مۆسکۆ ئەرزباینجان و ئەرمینیا شەڕیان ڕاگرت


سۆران حەسەن …
دوێنێ ئێوارە ئاژانسی دەنگو باسی روسیا بڵاویکردەوە کە وەزیری بەرگری روسیا لە پەیوەندیەکی تەلەفۆنی لەگەڵ وەزیرانی بەرگری ئەزبەینجان و ئەرمینیا توانیان ئاگربەست ڕابگەیەنن کە دوێنێ سێ شەممە لە ئەنجامی پەرەسەندنی گرژیەکانی سەر سنوری هەردوو وڵات پێکدادان دروست بووبوو
ئەمەو لە ڕاگەیەندراوێکدا کە لەئێوارەی سێشەممەوە بڵاوکراوەتەوە، هاتووە:”لە ئەنجامی گفتوگۆی تەلەفۆنی لەگەڵ وەزیرانی بەرگری کۆماری ئازەربایجان و کۆماری ئەرمینیا، کە بە دەستپێشخەری وەزیری بەرگری ڕوسیا، ژەنەراڵ سێرگی شۆیگو، لایەنی ئازەربایجان و ئەرمەن شەڕیان راگرتووەلە ئێستادا دوژمنایەتی لە ناوچەی چیای کیلیسالی ڕاگیراوە و دۆخەکە ئاساییکراوەتەوە و لەژێر کۆنترۆڵیدایە

وەزیری بەرگری روسیا جەنراڵ سێرگی شۆیگو لە دوو پەیوەندی تەلەفونی دا لەگەڵ سۆرێن بابیکیان وەزیری بەرگری ئەرمینیاو زەکیر خەسانۆڤی وەزیری بەرگری ئازرباینجان داوای ڕاگرتنی گرژیەکانی نێوان هەردوو وڵاتی کردبوو
جێی باسە دوێنی سێشەممە ئاژانسەی دەنگو باسی ئەرمینیا بڵاوکردەوە کە لە شەڕو پێکدانێک لەسەر سنوری ئازباینجان 15 سەرباز ی ئەرمینیا کوژراون لەگەڵ بەدیل گرتنی 12 سەرباز ی ئەرمەنی لەلایەن ئازباینجانەوە
هەروەها ئازباینجانیش لەلای خۆیەوە ئەرمینیا بە دەستپێشخەری گرژیەکان تۆمتبار کرد
لە کۆتاشەڕی نێوان ئەم دوو وڵاتە لەسەر ناوچە کێشەلەسەر نەگۆرنۆ قەرەباخ ئەمە یەکەمین پێکدادانی نێوانیان دادەنرێت

سەچاوە:-
RT

___

لەسەردیداری لۆزان ..سەرۆکی کۆنفدراسیۆن و بەرپرسی ناوەندی سوید بانگهێشتی بەرنامەیەکی ڕادیۆیی کران

nusar1

کوردێکی دیکە لە لایەن ئیتلاعاتەوە دەستبەسەر دەکرێت

KDC

نەوەیەکی شاعیری بەناوبانگی کورد حەسیب قەرەداغی کلیپێکی نوێ بڵاو دەکاتەوە

KDC
KDC

FREE
VIEW