KDC

لە پێناو جارێکی دیکە دەرچوونەوەی ئەردۆغان هەوڵی دەستکاری دەستوور دەدرێت

پارتى داد و گەشەپێدانى تورکیا لەبەر ئاستەنگەکانى بەردەم هەڵبژاردنەوەى ئەردۆغان بۆ خولێکى دیکەى سەرۆکایەتى، دەیەوێت گۆڕانکارى لە سیستمى سەرۆکایەتیدا بکات.

موراد گەزیجى، سەرۆکى کۆمپانیاى گەزیجى بۆ راپرسى و لێکۆڵینەوە، لەبەرنامەیەکى تەلەفزیۆنیدا رایگەیاند: ئاکپارتى گەیشتۆتە ئەو باوەڕەى کە سیستەمى (50+1)، ئاستەنگى گەورە بۆ دوبارە هەڵبژاردنەوەى رەجەب تەیب ئەردۆغان لە هەڵبژاردنى داهاتودا دروست دەکات.

وتیشى،” ئاکپارتى لەبەرنامەیدایە لە مانگى (3 بۆ 4)ى ساڵى داهاتو، بەرێگاى ئەنجامدانى ریفراندۆم گۆڕانکارى لە دەستور و یاساى هەڵبژاردن بکات و رێژەى پێویستى دەنگ بۆ هەڵبژاردنى سەرۆک کۆمار کەم بکات.

سەرۆکى کۆمپانیاى گەزیجى رونی کردەوە، ئەکپارتى دەیەوێت رێژەى دەنگى پێویست بۆ هەڵبژاردنى سەرۆک کۆمار لە (50+1)ەوە، کەم بکاتەوە بۆ (40+1)، لەگەڵ ئەوەشدا سیستمى سەرۆکایەتى بۆ نیو سەرۆکایەتى بگۆڕێت.

ئەوە لە کاتێکدایە، چەند رۆژێک پێشتر، ئەردۆغان و چەند بەرپرسێکى دیکەى ئاکپارتى رایانگەیاندبو کە سیستمى (50+1) بۆ هەڵبژاردنى سەرۆک کۆمار ئاستەنگى گەورە دروست دەکات

___

بەندکراوێکی سیاسیی کورد پێچەوانەی شەرع و یاسا سزای سێدارەی بەسەردا دەسەپێت

KDC

سوید: بەهۆی بەرزبوونەوە نرخی کاڵاکان پارەی زیاتر بۆ خانەنشینان خەرج دەکات

nusar1

کوژانەوەی ئەستێرەیەکی درەوشاوەی هونەری شێوەکاری کوردی ، گارا ڕەسول ( ١٩٥٥ .. ٢٠٢٣)

nusar1
KDC

FREE
VIEW