KDC

ڕۆژنامەی نیۆرک تایمز :- ئسرائیل دوایەکی ئەمەریکای لە بارەی ئێران رەتکردۆتەوە

سۆران حەسەن
ڕۆژنامەی نیۆرک تایمزبڵاوکردەوە کە ئەمەریکا هۆشداری داوە بەئیسرائیل لە چەند بارەی بۆردمانکردنی کارگەکانی ناوکی ئێرانی کەئەوانە سودیان نابێت لەوانەش کاردانەوەی تری لێبکوێتەوە،بەڵام ئیسرائیل ئەم داوای ئەمەریکای رەتکردەوە
ئەمەو ڕۆژنەمەکە ئاماژەی بەلێکۆڵینەوەی ئەمەریکا و دەزگا نێودەوڵەتیەکان کردووە کەلەدوای بۆردومانەکان بۆ ماوەیەکی کەم هەمووی چاککراونەتەوە و کارکردن لە کارگەکانی پیتاندی یۆرانیۆم خێراتر بووە ئەمەش ئەوە دەگەیەنێت لەوانەیە کاردانەوەی خراپی لەسەر ئیسرائیل هەبێت
بەڵام ئیسرائیل ئەم داوای ئەمەریکا رەتکردۆتەوە لاخۆیەوە بەردەوامی بۆردمانەکان بۆ ئامانج گرتنی کارگەکانی چەکی ناوکی و کەسایەتی و پسپۆرانی ئەو بوارە لە بەرنامەیی کارایی حکومەتی ئیسرائیلە وەک ئەوەی لە ڕۆژنامەکەدا بڵاوکراوەتەوە

ڕاپۆرتەکە تێبینی ئەوەی کردووە کە ئێران بە خێرایی بەسەر هەموو هێرشەکاندا زاڵ بووە بۆ سەر دەزگا ناوکیەکان و تەنانەت تواناکانیشی لە شوێنە زیانلێکەوتووەکان باشتر کردووە و باشتربوونی بەرگریەکانی ئێران بە تایبەتی لە بواری ئەلکترۆنی بابەتی ئاڵۆز کردووە

بەڵام ئیسرائیل بە وتەی بەرپرسانی ئەمریکا کە ئاشنای گفتگۆی لەو جۆرەن هیچ کاریگەرییەکی نەبووە ،ئیسرائیلییەکان ڕایانگەیاندووەکە “هیچ نیازی خۆبەدەستەوەدانیان نیە”، هەروەها هۆشدارییەکانی ئەمریکا دەرفەتێکە بەئێرانی دەدات
ڕاپۆرتەکە ئاماژەی بە بەرنامەی ئیدارەبایدن کردووە کە بەشێک لە سزاکان لەسەر ئیران سوک بکات لەبەرامبەر ئێران پیتاندینی یۆرانیۆم راگرێت بگەرێتەوە بۆ گفتگۆکانی ڤینا لە بارە بەرنامەی ناوکی ئەو وڵاتە وەک نیازپاکی خۆرئاوەش بەرامبەر ئێران

جێی باسەلە سەرەتای ئەم مانگەدا، سەرۆکی ئەرکانی سوپای ئیسرائیل ئافیف کۆخافی ڕایگەیاند تەلئەبیب” ئامادەکارییەکان چڕ کردۆتەوە بۆ هێرشێکی گونجاو بۆ سەر دەزگا ناوەکییەکانی ئێران”

پێشتریش ڕاپۆرتەکان ئاماژەیان کردوە کە حکومەتی ئیسرائیل 1,5 ملیار دۆلاری بۆ بە ئامانجگرتنی بەرنامە ئەتۆمیەکەی ئێران تەرخانکردووە
سەچاوە:-
RT

___

ناوەندی ڕەوەندی کوردستانی لە بەریتانیا بەشداری فێستیڤاڵی هیوای کرد

nusar1

گروپێکی ساختەکردنی ئەنجامی هەڵبژاردنەکەی عێراق دەستگیر دەکرێن

KDC

رەزامەندی بۆ پێدانی مۆڵەتی خوێندن بەفەرمانبەران

KDC
KDC

FREE
VIEW