KDC

روسیا و ئەزرباینجان و ئەرمینا لە بارەی هەرێمی ناگۆرنۆقەرەباخ کۆدەبنەوە


سۆران حەسەن…
وابڕیارە ئەمڕۆ هەینی لەشاری سۆتشی روسیا کۆبوونەوەی لوتکەیی بەسەرپەرشتی روسیا لە نێوان ئەرمینیاو ئازرباینجان لەبارەی هەرێمی ناگۆرنۆ قەرەباخ کێشە لەسەر بکرێت
کۆبونەوەکە بەئامادەبوونی ڤلادمیر پۆتین سەرۆکی روسیا و ئیلهام عەلییف سەرۆک وەزیرانی ئەزرباینجان و نیکۆلۆ باشینیان سەرۆک وەزیرانی ئەرمینا دەبێت

پێشبینی دەکرێت گفتوگۆکانی ئەمڕۆی پوتین و عەلییف و باشیینیان تیشک بخەنە سەر جێبەجێکردنی ڕێککەوتننامەکانی نێوان هەرسێ وڵات لەسەر ئاگربەست لە ناوچە جێناکۆکی هەرێمی قەرەباغ لەنێوان ئازەربایجانییەکان و ئەرمەنییەکان

ئەم کۆبوونەوەیە لەئەنجامی پێکدادانی سنوری کەلە سەرەتایی ئەم مانگە دا لە نێوان هێزەکانی ئەرمەنی و ئازەربایجانیدا سەری هەڵدا ،کەبەناوبژیوانی روسیا ئاگربەست ڕاگەیەنرا

جێی باسە لەئەیلولی ساڵی 2020 ئازباینجان بەپاڵپشتی تورکیا توانیان زۆربەر ناوچەکانی هەرێمی قەرەباخ لە دەست ئەرمینیا دەربهێنن ، ئەرمینا دوای ئاگربەستی کرد وبەسەرپەرشتی روسیا وەک هێزی ئاشتی پارێز لەهەرێمەکە دەمنێتەوە تاجێبەجێکردنی پەیمانی دوای شەری نێوان باکۆو یەریڤان
ئەم هەرێمە کێشەلەسەرە لە ساڵی 1991 تاک لایەنە بەپشتیوانی ئەرمینا هەرێمی ناگۆرنی قەرەباخ ڕاگەیاند ،بەڵام لەلایەن کۆمەڵگەیی نێودەوڵەتی بەفەرمی نەناسرابوو ،ئەزرباینجان بەبەشێک لە خاکی خۆی دەزانێت
سەرچاوە:-
RT

___

ناوەندی ڕەوەندی کوردستانی وێبنارێک لەسەرپەیماننامەی سیڤەر سازدەکات

nusar1

شەپۆلێکی تری کرۆنا (کۆڤید ١٩) هەرەشە لە ئەورپا دەکات

KDC

یەکێتی ئەوروپا سزای چوار وەزیری نوێی حکومەتی سوریا دەدات

KDC
KDC

FREE
VIEW