KDC

ڕوسیا بەفەرمی لە پەیماننامەی ئاسمانی کراوە کشایەوە

ڕووسیا لە 18ی دوانزەوە بە فەرمی کشانەوەی خۆی لە پەیمانی ئاسمانی کراوە ڕاگەیاند، لە وەڵامی کشانەوەی ئەمریکا لە پەیماننامەکە
ئەمەریکا لەسەردەمی دۆنالد ترەمپ سەرۆکی پێشوی ئەمەریکا لە 20 مانگی دوو ساڵی 2020 کشانەوەی خۆی لەو پەیماننامەیە ڕاگەیاند بوو ،هەرچەندە لە سەردەمی جۆن بایدن داواکرابوو کە ئەمەریکا بگەرێتەوە بۆ پەیماننامەکە بەڵام بێ وەڵام مابووە ،لەبەرامبەردا روسیاش لە پەیماننامەی ئاسمانی کراوە کشایەوە

ئەمەو لەدووی مانگی شەش ئەنجومەنی یەکگرتووی روسیا یاسا کەی پەسند کردو لە حەوتی شەشیش سەرۆکی روسیا واژووی بڕیارەکەی کرد
هەروەها وەزارەتی دەرەوەی روسیا لە بایانمەیەکدا فەشەل هێنانی پەیماننامەکە خستە ئەستۆی ئەمەریکا
بەدەرچوونی ئەمەریکا و ڕوسیا 35 وڵات کە زۆربەیان وڵاتانی ئەوروپان لە پەیماننامەکەدا ماونەتەوە

جێی ئاماژەیە پەیماننامەی ئاسمانی کراوە لە ساڵی 1992 ئیمزا کرا و لە ساڵی 2002 کەوتەبوار جێبەجێکردنەوە
بەپێی پەیماننامەکە وڵاتانی ڕۆژئاوە و ڕوسیا ڕێوشوێن بگرنەبەر بۆ بەرزکردنەوەی متمانە و بواری فرینی ئاسمانی کراوە لە ڕێگەی فڕۆکەی ڕۆژئاواوە بۆ سەر خاکی ڕوسیا و فڕۆکە ڕوسییەکان بەسەر خاکی ڕۆژئاوادا بۆ چاودێریکردنی بنکەکانی سەربازی و جموجوڵەکانیان لە ناوچەکەدا

سەرچاوە:-
RT

___

محەمەد رەزا: بۆ کڕینی فڕۆکە لەگەڵ فەڕەنسا رێککەوتن لە نێوان سەرۆکوەزیران و سەرۆکی فەڕەنسا دەکرێت

KDC

لەزەریای هیندی هێرش کراوەتە سەر کەشتیەکی بازرگانی ئیسرائیل

KDC

نرخی یەک بەرمیل نەوت 113دۆلاری تۆمارکرد

nusar1
KDC

FREE
VIEW