KDC

دەستپێکردنی هەڵبژاردنەکانی سەرۆکایەتی ئێران

لە کاتێکدا دەنگدان بۆ هەڵبژاردنی سەرۆکایەتی ئەو وڵاتەدا دەستیپێکرد، بەیانی ئەمڕۆ لە هەموو ناوچەکانی ئێران دەیان هەزار بنکە دەنگدان کرانەوە و خامنەیی داوای بەشداری یەکی فراوانی کرد .

دەنگدان لە کاتژمێر 7ی بەیانییەوە ، ڕۆژی هەینی تا نیوەشەو بە کاتی ناوخۆ لە 66 هەزار و 800 ناوەندی دەنگدان لە هەر 31 پارێزگاکەی ئێران بەڕێوە دەچێت و زیاتر لە 59 ملیۆن و 310 هەزار هاوڵاتیش مافی دەنگدانیان هەیە .

چوار کاندید لەهەڵبژاردنەکاندا کێبڕکێ دەکەن ئیبراهیم ڕەئیسی سەرۆکی ئەنجومەنی دادوەری و موحسین ڕەزایی جێگری سەرۆکی ئەنجومەنی شورا و ئەمیر حوسێن قازی زادە ھاشمی و عەبدولناسر ھمەتی پارێزگاری بانکی ناوەندی .

بەپێی ڕاپرسییەکانی ڕای گشتی، پێشبینی دەکرێت ئیبراهیم ڕەێیسی بە ڕێژەیەکی بەرچاو لە هەڵبژاردندا سەرکەوێ .

___

پەیامی کۆنفدراسیۆن بە بۆنەی جەژنی پیرۆزی نەورۆز

nusar1

گووگل دیالێکتی بەشی کرمانجی خواروو(سۆرانی)بۆ بەشی وەڕگێران خستە بواری کارکردن

nusar1

تورکیا بە تاوانی جەنگ تاوانبار دەکرێت

KDC
KDC

FREE
VIEW