وەزارەتی بەرگری ئەمەریکا پنتاگۆن رایگەیاند، هێزەکانیان لە سوریا و لە چوارچێوەی مافی بەرگری وەڵامی هەڕەشەکان دەدەنەوە، کە لە لایەن گرووپەکانی نزیک لە ئێرانەوە رووبەڕوویان دەبێتەوە.
جۆن کێربی، گوتەبێژی وەزارەتی بەرگری ئەمەریکا، بە ماڵپەڕی سکای نیوزی عەرەبیەی راگەیاندووە، هێزەکانیان لە سوریا و لە چوارچێوەی مافی بەرگری لەخۆکردندا، وەڵامی هەر هێرش و هەڕەشەیەک دەدەنەوە، کە لە لایەن گرووپە چەکدارییەکانی نزیک لە ئێرانەوە دەکرێتە سەریان.
ئاماژەی بەوەشکردووە، هەڕەشەی گرووپە چەکدارییەکانی نزیک لە ئێران لە سوریا، زیادیانکردووە و واشنتن هەوڵەکانی چڕکردووەتەوە بۆ بەرەنگاربوونەوەی مەترسییەکان.
پێشوتریش وەزارەتی بەرگریی ئەمەریکا پنتاگۆن، رایگەیاندبوو، هەڕەشەی داعش وەکخۆی ماوەتەوە و پێکەوەکارکردنی هێزەکانیان لەگەڵ هەسەدە لە سوریا بەردەوام دەبێت