KDC

سەرۆکی مۆساد لەسەر گەڕانەوەی ئێران بۆ گفتوگۆ لەسەر بەرنامە ناوەکی قسەی هەیە

سەرۆکی دەزگای هەواڵگری ئیسرائیل ڕایگەیاند، سەرکەوتنی دانوستانە ناوەکییەکانی نێوان ئێران ‌و وڵاتانی زلهێز لە ڤییەننا سەبارەت بە پڕۆگرامە ناوەکییەکەی تاران، بۆ تەلئەبیب لەوەباشترە دانوستانەکان شکستبهێنن ‌و هیچ جۆرە ڕێککەوتنێک نەکرێت.

بە گوێرەی پێگەی هەواڵی والای عیبری، جەنەراڵ ئەلون حلێوە، سەرۆکی دەزگای هەواڵگریی ئیسرائیل، لە کاتی دانیشتنێکی ئەنجوومەنی ئاسایشی بچوکراوەی ئیسرائیل (کابینێت)، ڕایگەیاندووە، گەڕانەوەی تاران بۆ پابەندییەکانی بە گوێرەی بەرنامەی ناوەکی، کۆتوبەندەکانی سەر بەرنامە ناوەکییەکەی ئێران زیاتر دەکات، لەوەی هیچ جۆرە ڕێککەوتننامەیەک لە ئارادا نەبێت.

پێگە عیبرییەکە لەسەر زاری دوو وەزیری ئیسرائیل، کە ئامادەی دانیشتنەکەی ئەنجوومەنی ئاسایشی بچوککراوەی ئیسرائیل بوون گواستوویەتییەوە، کە حلێوە پێیوابووە، گەڕانەوەی تاران بۆ ڕێککەوتننامەی ناوەکی، کاتێکی زۆر بۆ ئیسرائیل دەگێڕێتەوە، تا ئامادەکارییەکانی بۆ ئەنجامدانی سیناریۆکانی دژ بە تاران تەواو بکات.

بە گوتەی ئەو دوو وەزیرە، گەیشتن بە ڕێککەوتن بۆ زیندوکردنەوەی ڕێککەوتننامەی ناوەکی، دەبێتە هۆی ئەوەی بە ئاشکراو بە هۆی پەلاماردانی ئێرانەوە، گرژکردنی پەیوەندییەکان لەگەڵ ئیدارەی بایدن درووستبکەنەوە، وەک ئەوەی یائیر لابیدی وەزیری دەرەوەی ئیسرائیل لە کۆبونەوەکەی کابینێتدا گوتویەتی: ئەمەریکا گرینگترین هاوپەیمانی ستراتیژی ئیسرائیلە و نابێت پەیوەندییەکانمان لە گەڵیاندا تێکبدەین.

___

بە ڤیدیۆ: ناوەندی ڕاین ئاهەنگی جەژنی نەورۆزی ساز کرد

nusar1

شانۆی کوردی بەرە و کوێ

nusar1

ئوسترالیا: ناوەندی ڕەوەندی کوردستانی کۆبوونەوەی ئاسایی خۆیان کرد

nusar1
KDC

FREE
VIEW