KDC

ناتۆ داوای یەکڕیزو چارەی دیپلۆماسی بۆ کێشەی ئۆکرانیا دەکات


وەزیرانی دەرەوەی هاوپەیمانێتی ناتۆ، داوای یەکڕیزی و چارەی دیپلۆماسی بۆ کێشەی ئۆکرانیا و کەم کردنەوەی گرژییەکان لەگەڵ رووسیا دەکەن.
کۆبوونەوەی نائاسایی هاوپەیمانێتی ناتۆ لە بارەی کۆکردنەوەی گرژییەکان و هێزی زۆری ڕووسیا لە سەر سنووری ئۆکرانیا و، کێشەو ئاسایشی ئەوروپاوە بوو، هەروەها کۆبونەوەکە لەبارەی یەکڕیزی هەڵوێستەکان و هەوڵە دیپۆلۆماسییەکان لە بارەی کۆبوونەوەی ڕۆژی 10 مانگی یەک، لە نێوان ئەمەریکا و ڕووسیا لە شاری جنێفی سویسرا و، کۆبونەوەی ڕۆژی 12ی مانگی یەک، لە نێوان پەرلەمانی ڕووسیا و ناتۆ لە شاری برۆکسل.

هەر لەبارەوە نوێنەری ئەمەریکا لە ناتۆ، ڕۆژی هەینی لە توییتێکدا دوای کۆبوونەوەی کاتی نائاسایی وەزیرانی دەرەوەی وڵاتانی ئەندامی ناتۆ، ڕایگەیاند ئەوان یەکهەڵوێستییان پشتڕاست کردووەتەوە لە وەڵامی دەستدرێژییەکانی ڕووسیا بۆ سەر ئۆکرانیا.

لە کاتی کۆبوونەوەی داهاتووی ئەنجومەنی ڕووسیا و ناتۆ، وەزیرانی دەرەوە جەختیان لەسەر پێویستی دیبلۆماسی و دیالۆگ و کەمکردنەوەی گرژییەکان لەگەڵ ڕووسیا، بە پێویست دەزانن.

جێی باسە، ڕەشنووسی گەرەنتی ئاسایشی لەگەڵ ویلایەتە یەکگرتووەکان و وڵاتانی ئەندامی ناتۆ، بریتین لە بەندەکانی دەستەبەری ئاسایشی هاوبەش لە ئەوروپا، لەوانە بڵاونەکردنەوەی مووشەکی مامناوەند و مەودا کورت لە ناوچەکانی هەردوولا، ئەوەش بۆ گەرەنتی ئاسایشی ناوچەکە پارێزراوبن،

هەورەها ئەوروپاش دەیەوێت ڕۆڵی لە بڕیار و چارەکردنی رکێشەکاندا هەبێت، بۆیە بە دوای ڕێگای گفتوگۆی هەمەلایەنەی نێوان ئەوروپا و ئەمەریکا لەگەڵ رووسیان بۆ چارەکردنی کێشەکان.
سۆران حەسەن

___

هەر پەنابەرێک لە سوید تاوان ئەنجام بدا دیپۆرتی وڵاتەکەی دەکرێتەوە

KDC

28ێ گەلاڤێژێ سالڤەگەرا فەتوایا خومەینی ل دژی خەلکێ رۆژھلاتێ کوردستانێ

KDC

بۆ شازدەی سێ و ،بۆ خەردەل و بۆ سیرو سێو !چی بنووسم؟

nusar1
KDC

FREE
VIEW