KDC

چالاکوان و مامۆستایەکی زمانی کوردی دەستگیر دەکرێت

چالاکوانی مەدەنی و مامۆستایەکی زمانی کوردی، کە هەفتەی ڕابردوو سزای بەندکرانەکەی پشتڕاست کرابوویەوە، دوای بانگکران بۆ ژووری جێبەجێکردنی سزاکانی دەزگای دادی سنە، دەستگیرکرا.

بە گوێرەی هەواڵێکی رێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، کاتژمێر 3ی دوای نیوەڕۆی ئەمڕۆ شەممە 8ی ئەم مانگە، زارا محەمەدی مامۆستای زمانی کوردی و بەرپرسی ئەنجومەنی فەرهەنگی کۆمەڵایەتی نۆژین، دوای بانگکران بۆ ژووری جێبەجێ کرانی سزاکانی دەزگای دادی سنە، بە مەبەستی تێپەڕاندنی سزای 5 ساڵ بەندکران، کە بە سەریدا سەپابوو، دەستگیرکرا و ڕەوانەی گرتووخانەی ئافرەتانی سنە، ناسراو بە ناوەندی چاکسازی و بارهێنانی سنە کراوە.

زارا محەمەدی تەمەن ٣٠ ساڵ و، بەرپرسی ئەنجومەنی فەرهەنگی کۆمەڵایەتی نۆژین، پێشتر هێزە ئەمنییەکان هەڵیانکوتابووە سەر ماڵیان و لەگەڵ دوو کەسی دیکەی ئەندامی ئەنجومەنی نۆژین، دەستگیرکران و دوای 7 مانگ بە دانانی بارمتەی 700 میلیۆن تمەنی، بە شێوەی کاتی تا ڕاگەیاندنی ئاکامی کۆتایی دۆسیەکەی ئازاد کرا.

ئەم مامۆستایەی زمانی کوردی، ساڵی ڕابردوو لە لایەن لقی یەکەمی دادگای شۆڕشی سنە و بە سەرۆکایەتی دادوەر سەعیدی، بە تۆمەتی پێکهێنانی گرووپ و دەستەدژی ئاسایشی نەتەوەیی ئێران، سزای 10 ساڵ بەندکرانی بەسەردا سەپابوو. دەرچوونی سزای 10 ساڵ بەندکران، بە تۆمەتی پێکهێنانی گرووپ لە کاتێکدایە، کە زارا محەمەدی تەنیا ئەندامی ئەنجومەنی نۆژین بووە و، دادگا ئەو ئەنجومەنەی لە هەموو تۆمەتەکان بێبەری کردبوو.

ئەم سزایە هەمان ساڵ لە ئۆکتۆبەری 2020، لە لایەن لقی چوارەمی دادگای پێداچوونەوەی پارێزگای سنە، بە سەرۆکایەتی دادوەر مستەفا تەیاری، بۆ 5 ساڵ بەندکران کەمکرایەوە.

دادگای باڵای ئێران، داواکاری پارێزەرەکانی زارا محەمەدی بە مەبەستی پێداچوونەوە بە دۆسیەکەی پەسەند نەکردبوو و، لە ماوەی ڕۆژانی ڕابردوودا، حوسینی بەرپرسی گشتی دەزگای دادی پارێزگای سنە، ڕێگری کردبوو لە جێبەجێکرانی ماددەی 477 لە دۆسیەی ناوبراودا.

زارا محەمەدی، ماوەی 10 ساڵە لە گوندەکانی دەووروبەری سنە و نێو شاری سنە، وانەی کوردی دەڵێتەوە و 6 ساڵ پێش ئێستا، یەکێ بووە لە دامەزرێنەرانی ڕێکخراوی فەرهەنگی کۆمەڵایەتی نۆژین، دواتر بە کۆی دەنگی ئەندامانی بەڕێوەبەریی ئەو ڕێکخراوە، وەک سەرۆکی ڕێکخراو هەڵبژێردراوە

___

ئەمەریکا و ژاپۆن مەشقی سەربازی ئەنجام دەدەن

nusar1

ناوەندی ڕەوەندی کوردستانی لە دانیمارک پرسەنامەیەک ئاڕاستەی گۆران ئیبراهیم خەیات دەکەن

KDC

ئەستەمبول:هەڵمەتێکی بەرفراوان بۆ دەستگیرکردنی کۆچبەرانی نایاسایی دەستپێدەکات

nusar1
KDC

FREE
VIEW