KDC

لیژنەیەکی ئەمەریکی داوای کشانەوەی تورکیا لە خاکی رۆژئاوای کوردستان دەکات

لیژنەی ئەمەریکی بۆ ئازادییە ئاینییەکان لە ئیدارەی خۆسەری ڕۆژئاوا ڕایگەیاند، بوونی ‏سوپای تورکیایان لە ڕۆژئاوا ڕەتکردووەتەوە و، داواشیان کردووە خاکی وڵاتەکە ‏بەجێبهێڵێت، ئەمەش وەك كاردانەوەیەك بەرانبەر هێرش و بۆردوومانەكانی توركیا ‏بۆ سەر ڕۆژئاوا و كەوتنەوەی قوربانی.‏

نادین مایینزا، جێگری سه‌رۆكی لیژنه‌ی‌ ئه‌مەریكی بۆ ئازادییه‌ ئاینییه‌ نێوده‌وڵه‌تییه‌كان، لە ‏کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانیدا ڕایگەیاند، ئه‌مە‌ریكا داوای له‌ توركیا كردووه‌ به گوێرەی ‏نه‌خشه‌ڕێگایه‌ك ناوچه‌كانی رۆژئاوای كوردستان جێبهێڵێت.‏

ئاماژەی بەوەشکردووە، له‌و ڕاپۆرته‌ی‌ له ‌لایه‌ن لیژنه‌كه‌یانه‌وه‌ ئاماده‌یان كردووه‌، ‏دەرکەوتووە توركیا له‌و شوێنانه‌ی‌ داگیریكردوون، به‌رانبه‌ر به‌ پێكهاتە ئاینییه‌كانی ناوچه‌كه‌ ‏پێشێلكاری ئه‌نجام ده‌دات، تاوانیش به‌رانبه‌ر به‌ كریستیان و ئێزدی و كورد دەکات، به ‌تایبه‌ت ‏به‌رانبه‌ر به‌ ئافرەتان.‏

قسەکانی جێگری سه‌رۆكی لیژنه‌ی‌ ئه‌مەریكی بۆ ئازادییه‌ ئاینییه‌کان، دوای بۆردوومانێکی ‏تورکیا بۆسەر کۆبانێ هات و، کە زۆر نیگه‌ران بووە به‌ چه‌ند کاتژمێرێک دوای‌ هاتنی ‏هه‌واڵی ئه‌وه‌ی پێگه‌یشت، چه‌ند شوێنێكی كوبانێ ڕووبه‌ڕووی بۆمباران بوونه‌ته‌وه‌ و، ‏هاووڵاتییه‌كی سڤیل شه‌هیدبووه ‌و 11 کەسی دیکەش برینداربوون، زۆریش به‌وه‌ نیگه‌ران بووە کە ‏منداڵێكی چوارساڵان قاچێكی له‌ ده‌ستداوه.‏

هاوکات عه‌بدولكه‌ریم عومه‌ر، هاوسه‌رۆكی فه‌رمانگه‌ی په‌یوه‌ندییه‌كانی ده‌ره‌وه‌ی‌ ‏به‌ڕێوه‌به‌رێتی خۆسه‌ر، لە کۆنگرە ڕۆژنامەوانییەکەدا ڕایگەیاند، له‌ گفتوگۆكه‌یاندا چه‌ند ‏بابه‌تێكیان باسكرد، به ‌تایبه‌ت پێشێلكارییه‌كانی توركیا بەرانبەر به ‌ناوچه‌كه‌ و تێكدانی ‏سه‌قامگیری تێیدا، به‌ هه‌مان شێوه‌ باسیان له‌ كاریگه‌ری داخستنی ده‌وازه‌كان له‌سه‌ر ‏ئابووری ناوچه‌كه‌ كردووە، كه‌ بووه‌ته‌ هۆی ئه‌وه‌ی‌ ژینگه‌یه‌كی له‌بار بۆ گه‌ڕانه‌وه‌ی‌ ‏ڕێكخراوی داعش بخوڵقێنێت”.‏

___

یۆنان چەندین کۆچبەر ناچار بە گەڕانەوە بۆ کەناراوەکانی تورکیا دەکات

nusar1

نەرویج: شاندێکی ناوەندی ڕەوەندی کوردستانی سەردانی پەرلەمانی ئەو وڵاتە دەکەن

nusar1

سوپای پاسداران دایک و کوڕێکی کورد دەکوژن

nusar1
KDC

FREE
VIEW