KDC

لەجیهاندا 10 دەوڵمەندترین کەس سامانیان بەشێوەیەکی سەرسورهێنەر بەرزبۆتەوە

بەپێی ڕاپۆرتی ڕێکخراوی ئۆکسفام ، 10 دەوڵەمەنترین کەسەکانی جیهان لە سەردەمی پەتایی ڤایرۆسی کۆرۆنا داهاتیان زیاتر لە دوو بەرامبەر بەرزبۆتەوە

بەپێی ڕاپۆرتی ئەو ڕێکخراوە خێرخوازییە، 10 دەوڵەمەندترین پیاوی جیهان لەوانە جێف بێزۆس و ئیلۆن ماسک و بیل گەیتس ،سامانیان لە 700 ملیار دۆلار بۆ
1.5 تریلیۆن دۆلار زیادکردووە
هەروەهاسامانی ئێلۆن ماسک لەسەدا 1000 زیادی کردووە، سامانی بیل گەیتس تەنها لەسەدا 30 زیادیکردووە.
ئۆکسفام ئاشکرای کرد ،کە سامانی ئەم دەوڵمەندانە لەکاتی پەتایی کۆرۆنا زۆر زیادی کردووە داوالە دەسەڵاتداران دەکات ،کە ڕێژەی لەسەدا 99 باج لەوکەسانە وەرگیرێت ، بەو پارەیە بتوانرێت ڤاکسین بۆ وڵاتانی کەمدەرامەت دەستبکەوێت
ئەمەو سایتی سکای نیوز لە ڕۆژنامەی (ئیندیپێندنت)ی بەریتانی وەرگرتووە ،کە لەسەردەمی پەتایی کۆرۆنا واتا لە مانگی سێی ساڵی 2020 ڕۆژانە ملیاردێرک پەیدادەبێت

بەڵام بەپێی ئاماری لیستی (فۆربس ) بۆ ملیاردێرەکانی ساڵی 2021، کریدیت سویس و بانکی جیهانی، لەوکاتەی پەتایی ڤایرۆسی کۆرۆنا سەریهەڵداوە 160ملیۆن کەس لەژێر هێڵی هەژاریدا دەژین
لەکۆتایی ڕاپۆرتی ئۆکسفامدا ، پێشبینی بەدەستهێنانی 800 ملیۆن دۆلار دەکات ،بەو پارەیە ڤاکسین و خەرجیە کۆمەڵایەتیەکان پێدابین بکرێت ،و هەروەها داوای لە وڵاتانی پێشکەوتوو کرد ،کە یاساکانی موڵکداری تاک پشتگوێبخرێت و هاریکاری کۆمپانیاکانی ڤاکسین بکرێت ،تا بەرهەمەکانیان فراوان و زۆرتر بکەن

جێی ئاماژەیە پەتایی کۆرۆنا بووە هۆی داتەپینی بازارەکانی جیهان ،بەڵام کۆمپانیاکانی ئەلکترۆنی و تەکنەلۆجی و تەندروستیەکان بووە هۆی بووژانەوەی داهاتی گشتیان ،زیادبوونی گەورەی داهاتی ئەو کۆمپانیانەی کەلەو کەرتانەدا وەبەرهێنان دەکەن .

سۆران حەسەن

___

واشنتن: ناوەندی ڕەوەندی کوردستانی ڕێپێوانێکیان دژ بە ئێران بەڕێوەبرد

nusar1

ئەڵمانیا: بە تاوانی قاچاخچێتی سزای بەسەر دوو پۆڵەندیدا دەسەپێنێت

nusar1

هەولێر: نوێنەری ڕەوەندی کوردستانی بەشداری کۆڕی دکتۆر موحەمەد عبداللە کاکەسور دەکات

nusar1
KDC

FREE
VIEW