KDC

بەریتانیا سوپای وڵاتەکەی بۆ بەرگرتن لە لێشاوی کۆچبەران دەخاتە ئامادەباشییەوە

بە گوێرەی هەواڵەکان، هێزە چەکدارەکانی بەریتانیا، چاودێری کەناڵە ئاوییەکان دەکەن، ئەوەش لە پێناو کەمکردنەوەی پەڕینەوەی کۆچبەران بۆ کەناڵی ئینگلیزی، وەزارەتی بەرگری وڵاتەکەش ئاماژەی بەوەدا، کە لە ماوەیەکی دیکەدا وردەکاری زیاتر ئاشکرا دەکەن.

بە گوێرەی هەواڵێکی بی بی سی، وەزیری بەرگری بەریتانیا، رایگەیاندووە، کەناڵی ئینگلیزی لە دژی کۆچبەرانی نایاسایی دەپارێزن و، لە ماوەی چەند هەفتەیەکدا دەست بە جێبەجێکردنی پلانەکە دەکرێت.

بە گوێرەی سەرچاوەکان لە وەزارەتی بەرگری بەریتانیا، چەند هەفتەیەک پێش ئێستا قسە لەسەر کاری هێزە چەکدارەکان لەگەڵ فەرمانگە پەیوەندیدارەکان و، پاسەوانانی سنووری بەریتانیا لە ناوچەی کەناڵەکە دەستیپێکردووە، هیچ بڕیارێک لەسەر بەشداری هێزی دەریایی شاهانە، یا ئاژانسەکانی تر وەرنەگیراوە.

سەرچاوەکان ڕایانگەیاندووە، کە تا ئێستا وردەکاری چۆنێتی رێکخستنی ئەرکەکانی سوپا لە ناوچەی کەناڵەکە لە ئامادەباشیدان ئاشکرا نەکراون، لە کاتێکدا وەزارەتی بەرگری رایدەگەیەنێ کە بەردەوامبوونی پەڕینەوەی کۆچبەران لە کاناڵەکە و زیادبوونی ژمارەی کۆچبەران و ژمارەی نوقمبووان، جگە لەو نقومبوونەی بەلەمی پەنابەران، کە لە مانگی تشرینی دووەمدا 27 کۆچبەری کوشت، وا دەکەن پێویستە ئەو شتانە بوەستێنن کە ڕوودەدا.

سەرچاوەکانی وەزارەتی بەرگری ئاماژەیان بەوەدا، کە هیچ ئاماژەیەک نییە هێزە چەکدارەکان سیاسەتی دەرکردنی کۆچبەران و پاڵنانی بەلەمەکانیان بەرەو فەرەنسا پەیڕەو بکەن، گاردیان سەرچاوەی هێزی دەریایی پاشایی گوتبووی: سیاسەتی بەرهەڵستی بەشێک نییە لە بەهاکانمان.

سەرۆکی سیاسەتی کۆچ و کۆچبەران دەمێنێتەوە، بەڵام بە گوێرەی ڕۆژنامەی تایمز، سەرۆکوەزیران بۆریس جۆنسن، لەوانەیە دەستەڵاتی تەواو بە هێزی دەریایی بدا، بۆ جێبەجێکردنی پلانەکە.

ئینۆر سۆلۆمۆن بەڕێوەبەری جێبەجێکاری ئەنجومەنی پەنابەران، دەڵێ، زۆر دڵڕەقانە و نامرۆڤانەیە، کە سوپا بەکار بهێنین بۆ دەرکردنی کۆچبەران لە دەرەوەی وڵات، ئەمە هەنگاوێکی نائومێدانەیە لەلایەن حکومەتێکەوە، کە ناتوانێت چارەسەر بدۆزێتەوە و سیستمێکی ئاسایی و ئاسان بۆ پەنابەران مسۆگەر بکات.

ئەو کۆمەڵانەی کە یارمەتی کۆچبەران دەدەن هێشتا هیواخوازن کە شوێن ڕێگای مرۆیی بکەون و هەنگاوی حکومەت بگرنەبەر بۆ ئاسانکاری بۆ گەیشتنی سەلامەتی کۆچبەران، بەتایبەتی کۆچبەرای ئەو وڵاتانەی کە لە ململانێدا هەڵدێن.

لە سەرەتای ئەمساڵەوە، 581 کۆچبەر لە کەناڵەکە پەڕیونەتەوە بۆ بەریتانیا، ئەمەش دوو ئەوەندەی هەمان ماوەی ساڵی ڕابردووە. ڕۆژی شەممە، 15ی کانوونی دووەم، 197 کۆچبەر لە فەرەنساوە گەیشتنە شانشینی یەکگرتوو، دەستەڵاتدارانی فەرەنسا 95 کەسیان لەسەر پێنج بەلەم دەستگیرکرد، کە خۆیان ئامادە دەکرد بۆ پەڕینەوە لە کەناڵەکە.

___

بەرزو شکۆداربێت یادی 31ساڵەی ڕاپەرینی خەڵکی کوردستان

nusar1

بەرهەڵستکاری روسی ئەلکس نافلانی زیندانیکراو خەڵاتی ساخرۆفی پەرلەمانی ئەورپای وەرگرت

KDC

کۆنفدراسیۆنی ڕەوەندی کوردستانی پیرۆزبایی جەژنی قوربان ئاڕاستەی موسڵمانان دەکات 

KDC
KDC

FREE
VIEW