KDC

چیرۆکی سنوری 1997چیە؟داوایەکی ڕووسیا لەوبارەوە چۆنە؟

سۆران حەسەن…
لە گۆرانکارییەکی نوێ دوێنێ هەینی لە میانی کۆبوونەوەی نێوان وەزیرانی دەرەوەی ئەمەریکا و ڕووسیا ،داوایەکی نوێی ڕووسیا هاتە ئاراوە ،لەبارەی گەڕانەوە بۆ سنورەکانی پێش 1997 .کە کۆبوونەوەکەی بەلاڕێدابردبوو، لە نیو کاتژمێردا هەردوو شاند بەجیا کۆنگرەی ڕۆژنامەوانیان سازکرد
داواکردن بۆ گەڕانەوە سنووری 1997 کێشە ئۆکرانیای بە ئاکارێکی تر لە ئاڵۆزییەکانی ناوچەکە هێنایە ئاراوە .

لە کۆتایی ساڵی 2021 ڕووسیا بە جیا لەگەڵ ئەمەریکا کۆبووە ،لەبارەی دڵنیایی (گەرەنتی)ئاسایشی ئەوروپا ،کە پرۆژەیەک پێشنیار کراو بوو هاوکات خۆبەردوورگرتن بوو بۆ کۆبوونەوەی یەکێتی ئەوروپا و ڕووسیا لەبارەی ئۆکرانیا داواکاری ئەو وڵاتە بۆ ئەندامێتی هاوپەیمانێتی باکوری ئەتلەسی (ناتۆ)،ئەم داوایە ڕووسەکانی زیاتر نیگەرانکرد ،هەروەها بنکەی فراوان بوونی ناتۆ بۆ سوید و فنلەنداش هەنگاویی نوێیە
کە هاوسنوری باکوری ڕۆژهەڵاتن لەگەڵ ڕووسیا
ئامانجی ڕووسیا لە بەجیا دانیشتن لە گەڵ واشتن و برۆکسل و پێشنیاری دڵنیایی ئاسایشی و پاشەکشەی هێزەکانی ناتۆ لەئۆکرانیاو فراوانی سنووری ناتۆ بوون

لەلایەکی ترەوە مانۆری دەریایی هاوبەشی ڕۆژی هەینی لە نێوان ئێران و ڕووسیا و چین لە دەریایی عومان و باکوری زەریایی هیندی بە ناوی ڕێگری لە هێزەنایاسییەکان و چەتە دەریایەکان بووە،بەڵام کۆبوونەوەی ئەم سێ هێزە لە ئان وساتی گێژاوەکانی ناوچە ،ئاماژەیە بۆ بەرەی رووسیاو هاوبەشکانی کە ولاتانی بیلاروس و کازاخستان و کۆریایی باکووریش دەگرێتەوە .
لەبەرامبەردا وا بڕیارە ناتۆش ڕۆژی دووشەممە مانۆرێکی سەربازی لە دەریای ناوەڕاست دەستپێبکات ،هەرچەندە بەرپرسانی ناتۆ ڕایانگەیاندووە :کە پەیوەندی بەگرژیەکانی ئۆکرانیاوە نییە ،بەڵکو ئەوە بەرنامەی هاوبەشی ناتۆیە لە ساڵی 2020 بەهۆی پەتایی ڤایرۆسی کۆرۆنا کێشابوو تا ئێستا درێژەی کێشابوو ،بەڵام لێکۆڵەراوان سیاسی وەک وەڵامێکی مانۆرەکەی ڕۆژی هەینی دەیبینین

وەزارەتی دەره وه ی ڕوسیا ڕایگەیاند کەمبوونەوەی گرژی و قەیرانی ئۆکرانیا بە کشانەوەی سوپاو کەلوپەل و چەکی بیانی و هەروەها گرتنەبەری ڕێوشوێنی تر بەدیدێک بۆ گەڕانەوە بۆ ئەو بارودۆخەی کە لە ساڵی 1997دا هەبووە لەو وڵاتانەی کە ئەوکات بە
ڕۆمانیا و بولگاریاش ،کە هێزە بیانیەکانی ناتۆ لە دوو وڵاتە پاشەکشەبکەن
لەبەرامبەردا هەردوو وڵات داوای ڕووسیان رەتکردەوە و بە پێشلکاری لەسەر سەروەری هەردوو وڵات پێناسەکرد
سنوری 1997 ئەوکات یەکەم هەنگاوی وڵاتانی بەرەی وارشۆ کە هاوپەیمانیەتێکی یەکێتی سۆڤیەتی پێشوو لە بەرامبەر ناتۆ بوو .
،هەرسێ وڵاتی هەنگاریا و کۆماری چیک و پۆلەنیا داوای بوون بەئەندامی ناتۆیان کرد ،لە ساڵی 1999 بەفەرمی ئەندامێتیان وەرگیرا،هەرسێ وڵات سنوریان لەگەڵ بیلاروسیا و ئۆکرانیا و رووسیا داهەبوو
فراوان بوونی بەرەی ناتۆ و دواکاری وڵاتانی ڕۆژهەڵاتی ئەوروپا زیاتر بوو

لەساڵی 1997 ڕێککەوتننامەیەک لەنێوان ڕوسیاو ناتۆدا ئیمزاکرا بۆ ڕێکخستنی پەیوەندییەکانی نێوان هەردوولا لەڕێگەی متمانەپێدانەوە، بەڵام ئەم ڕێککەوتنە سیاسی بوو پابەندنەبوون

دواتر ناتۆ بەڵێنیدا کە ئەرکی هێزەکانیان تەنیا بەرگری بێت ، لەجیاتی ئەوەی هەوڵی بڵاوەپێکردنی هێزەکان لە خاکی ئەندامانی پەیمانی وارشۆ جێگیر بکات ،بەڵام ڕێکەوتن و پەیمانەکان بە مردوو مایەوە، لەگەڵ هەر لایەنێک ئەوی تریان تۆمەتبار کرد بە پێشێلکردنی پەیماننامەکە دواتر تەنیا ئاسەواری لەسەر پەرەی کاخەزەکان مایەوە

لە ساڵی 2004 بەرەی ناتۆ بۆ وڵاتانی تری بەرەی وارشۆی پێشوو فراوان بوو ،هەریەکە لە وڵاتانی ڕۆمانیا و بۆڵگاریاو سلۆڤاکیا بوونە ئەندام لە هاوپەیمانێتی باکوری ئەتلەسی

هاوپەیمانیەکە بەردەوام بوو لە وڵاتانی ڕۆژهەڵاتی ئەوروپا تا ساڵی 2017 کۆماری مۆنتینیگرۆ هاتەناو بەرەی ناتۆ ،لەو کاتەدا مۆسکۆی ئەوەندەی تر تووڕە و بێزار کرد ، کە ئەو کۆمارە بچووکەش چووە بەرەی ناتۆ
لە ئێستاش دا داواکاری ئۆکرانیا و فیلەندا و سویدیش گرتۆتەوە

بەڵام ناتۆ چەندجار دووپاتی کردەوە کە هێزەکانی لەو وڵاتە ئەندامانە ناکشێنێتەوە کە دوای ساڵی 1997 بۆ ناو هاوپەیمانێتی ناتۆ هاتوون ،بە لەبەرچاوگرتنی ئەوەی ،کە نزیکەی نیوەی ئەندامانی هاوپەیمانییەتیەکە لە ئێستادا پێک دەهێنت
لەلایەکی ترەوە ڕوسیا فراوانبوونی ناتۆ بەرەو ڕۆژهەڵات بە هەڕەشەیەکی ڕاستەخۆ دەزانێت ،بۆیە لە دانوستانەکانی ئێستای لەگەڵ ڕۆژئاوادا یەکێکە لە پێشنیارەکان ،لە ئێستادا هەوڵە دیپلۆماسیەکان کۆتایی پێنەهاتووە

سەرچاوە : سکاینیوز،بی بی سی و ئاڕتی

___

بەرپرسی ناوەندی نەمسا پێشوازی لە کۆمەڵەی دۆستایەتی کورد و هۆڵندی دەکات

nusar1

نەریمان گۆران..دەنگ و سۆزێک لە تاراوگە

nusar1

ناوەندی دوسلدۆرف کۆنفرانسی خۆی ئەنجامدا

nusar1
KDC

FREE
VIEW