KDC

بەهۆی لێدوانێک لەبارەی ئۆکرانیا فەرماندەی دەریایی ئەڵمانیا دەستی لەکار کێشایەوە

ڕۆژی شەممە کایم ئایشم شونباخ فەرماندەی هێزی دەریایی ئەڵمانیا دەستی لەکارکێشایەوە ،لە دوای ئەو لێدوانەی لە بارەی ئۆکرانیا ڕایگەیاندبوو ،کە دورگەیی کرم تەواو بووە جارێکیتر ناگەڕێتەوە بۆسەر ئۆکرانیا و ئەوەی ڤلادمیر پۆتین سەرۆکی ڕووسیا دەیویست ڕێزە ،کارێکی گەمژانەیە گەر ڕووسیا بیەوێت بەشێک خاکی ئۆکرانیا داگیربکات
هەرلەم بارەوە کیف بانگی باڵوێزی ئەڵمانیا لە ئۆکرانیا کرد و ناڕازەیی وڵاتەکەی پێڕاگەیاند

شونباخ ڕۆژی هەینی لە نیودەلهی پایتەختی هیندستان لەکۆبوونەوەی لەگەڵ کۆمەڵێک لێکۆڵەرەوان ڕایگاندبوو :کە دورگەی کرم تەواو بووە و ئەوەی پۆتین دەیەوێت ڕێزە و داگیرکردنی بەشێکی ئۆکرانیا بە گەمژەیی ناو بردبوو

ئەمەو ئاژانسی فرانس برێس بڵاویکردەوە : دوای لێدوانەکەی کەقەیرانی دیپلۆماسی لێکەوتەوە گوتەبێژی وەزارەتی بەرگری ئەڵمانیا ئێوارەی ڕۆژی شەممە دەست لەکارکێشانەوەی فەرماندەی هێزی دەریایی کای ئاشیم شۆنباخی لەپۆستەکەی ڕاگەیاند

جێی باسە هەرچەندە شۆنباخ داوای لێبوردنی کرد و ڕایگەیاند کە وشەکانی تەنیا بیرو ڕای خۆیەتی و بەشێک نیە لەو پێگەیی کەهەیەتی و ئەوە بە ڕوونی هەڵە بووە

بەڵام لە بەیاننامەیەکدا کە ئێوارەی ڕۆژی شەممە بڵاوی کردەوە ڕوونی کردەوە ،کە دەستی لەکار کێشاوەتەوە بۆ ئەوەی لە زیانی زیاتر بە هێزی دەریایی ئەڵمانیا، و بە تایبەتی کۆماری فیدڕاڵی ئەڵمانیا نەگەیەنێت

سۆران حەسەن

___

بەڕێوەبەری گشتی ئاژانسی نێودەوڵەتی وزەی ئەتۆمی نەتەوە یەکگرتووەکان سەردانی ئێران دەکات

KDC

بەناساندنی کەلتوری کوردی لە ڕێگای ناوەندەکانی ڕەوەندی کوردستانییەوە

nusar1

ڕۆڵی نەوە جیاوازەکان لە بەڕێوەبردن و پێشخستنی بوارە جیاجیاکاندا

nusar1
KDC

FREE
VIEW