KDC

شەڕو پێکدادان لەحەسەکەی خۆرئاوای کوردستان بۆ سێیەم ڕۆژ بەردەوامە

هێزی ئاسمانیی هاوپەیمانیی بەشداری لە كۆتاییهێنان بە دۆخی گرتووخانەی گوێڕان دەكات
شەڕ و پێكدادان لەنێوان چەكدارانی داعش و هێزە كوردییەكان لە چەند ناوچەیەكی شاری حەسەكەی خۆراوای كوردستان بۆ سێهەم ڕۆژە بەردەوامە و زیاتر لە 100 كەسیش كوژراون، چەكدارانی داعشیش لە تۆمارێكی ڤیدیۆییدا گرتنی دەیان پاسەوانی گرتووخانەكە ئاشكرا دەكەن.ڕوانگەی سوری مافەكانی مرۆڤ بەرزبوونەوەی ژمارەی كوژراوانی شەڕ و پێكدادانەكانی شاری حەسەكەی بۆ زیاتر لە 102 ڕاگەیاند.ڕوانگەی سوری بۆ مافەكانی مرۆڤ دەڵێت: تا ئێستا 34 ئەندامی هێزەكانی ئاسایش و پاسەوانەكانی گرتووخانەكە و دژەتیرۆر، حەوت هاووڵاتی و 61 چەكداری داعش كوژراون.”لە نوێترین پێشهاتی ئەو ڕووداوەدا، ڕوانگەی سوری كە ناوەندی كاری لە بەریتانیایە و بە ڕێگای خۆبەخشە ناوخۆییەكانی چاودێری شەڕی سوریا دەكات، ڕایدەگەیەنێت: هێزێكی سەربازیی بە پاڵپشتی هێزی ئاسمانیی هاوپەیمانان هەوڵی دەستگرتن بەسەر دۆخەكە و كۆتاییهێنان بە شەڕ و پێكدادانەكەی گرتووخانەی گوێڕان دەدات.لە تۆمارێكی ڤیدیۆییشدا كە ئاژانسی ئەعماقی داعش بڵاوی كردووەتەوە دەستگیركردن و كوشتنی ژمارەیەك پاسەوانی گرتووخانەكەی تێدا دەردەكەوێت

___

کارو چالاکیەکانی کۆنفدراسیۆنی ڕەوەندی کوردستانی بۆ مانگی 1ی ساڵی 2023

KDC

بانگهێشتێک لە ناوەندی ڕەوەندی کوردستانییەوە

KDC

یاریەکانی ئەمڕۆ

nusar1
KDC

FREE
VIEW