پۆلیسی ئەلبانی و ئیتاڵی و یۆنانی بەپاڵپشتی ئاژانسی پۆلیسی یەکێتی ئەوروپا (یۆرۆپۆل) باندێکی بازرگانی بە مرۆڤیان هەڵوەشاندەوە و 29 ئەندامیان لەو باندە دەستگیر کردووە ،ئاژانسی پۆلیسی ئەوروپا یۆرۆپۆل پێی وایە تۆڕەکە زیاتر لە 80 کەسی پێکهاتوون و بەوهۆیەوە قازانجی ملیۆنەها یۆرۆیان کردووە
لێکۆڵینەوەیەکی پۆلیسی هاوبەش لەلایەن ئەلبانیا و یۆنان و ئیتالیاوە بەپاڵپشتی ئاژانسی ئەوروپی یۆرۆجوست کە سەرپەرشتی هەماهەنگی نێوان بەڕێوەبەرایەتی دەزگای دادوەری نیشتمانی یەکێتی ئەوروپا و ئاژانسی پۆلیسی یەکێتی ئەوروپا (یۆرۆپۆل) ،توانیان ژمارەیەک تاوانبار لە باندێکی بازرگانی بە مرۆڤ دەستگیر بکەن
لەم بارەوە تۆری هەواڵی مهاجر نیوز بڵاویکردەوە :کە باندەکە ڕۆژی چوارشەممە دەستگیر کراون ,باندێکی ترسناکی تاوانکاری بازرگانیکردن بە مرۆڤەوە بووە ،کە لە 18کەسی ئەلبانی و 9 ئیتالی و یەک کەسی یۆنانی پێک هاتبوون ،کەلەم ڕێگایەوە پارەیەکی زۆریان دەستکەوتووە
جێی باس باندەکانی بازرگانی کردن بە مرۆڤ ،پارەیەکی زۆر لە کۆچبەرانە وەردەگرن ،بە ڕێگایی جیاواز دەربازی سنوورەکانیان دەکەن
هەرلەم بارە یۆرۆپۆل کە گومنلێکراوەکان ناو ئەم باندە زۆربەیان خەڵکی عێراق و سوریان
نزیکەی 80 کەس دەبن ،لە ئۆپراسیۆنێکدا توانراوە 28ماڵ بپشکنن ، کە 15یان لە ئەلبانیا ،دوو لەیۆنان و 11 تر لە ئیتالیا ، باندەکان ئەو شوێنانەیان وەک پەناگەیەک بۆ شاردنەوەی کۆچبەران بەکارهێناوە
ئەم باندە بازرگانی کردن بەمرۆڤەوە، لە ڕێگایی تورکیا بۆ یۆنان دواتر بۆ بەندەرکانی ئیتالیا یان تورکیا، یۆنان ،ئەلبانیا بۆ ئیتالیا دواتر بۆ وڵاتانی تری یەکێتی ئەوروپا بەکارهێناوە .
سۆران حەسەن