KDC

وڵاتانی ڕۆژئاوا پشتگیری ئۆکرانیا دەکەن


لە میانەی پەرەسەندنی ئاڵۆزییەکانی ئۆکرانیا و هێرشی چاوەڕوانکراوی داگیرکاری ڕووسی، وڵاتانی ڕۆژئاوا پشتگیری تەواویان بۆ ئۆکرانیا دووپاتکردەوە، هەروەها هۆشداریان بە ڕووسیادا لە هەر هەنگاوێکی داگیرکاری دژ بەو وڵاتە، کە دەرئەنجامی زۆر خراپی لێدەکەوێتەوە.
کۆشکی سپی لەوبارەوە رایگەیاند، کۆبوونەوەی ئەمەریکا لەگەڵ هاوپەیمانە ئەوروپییەکان و هاوبەشەکانیان، بۆ وەڵام دانەوەی ئەو خۆئامادەکردنە سەربازییەی ڕووسیایە لە سەر سنووری ئۆکرانیا.

ئاژانسی دەنگوباسی فەڕەنسا بڵاویکردەوە، ئەڵمانیا لە کۆتایی کۆنفرانسێکی ڤیدۆییدا، کە جۆ بایدن سەرۆکی ئەمەریکا، سەرکردەی ژمارەیەک لە وڵاتانی ئەوروپای کۆکردۆتەوە، ئۆلاف شولتز ڕاوێژکاری ئەڵمانیا و سەرکردەکانی ڕۆژئاوا، پشتگیری بێ مەرجی خۆیان بۆ تەواوکاری خاکی ئۆکرانیا نوێکردەووەتەوە و، هەروەها لە دەرئەنجامە خراپەکانی هێرشی ڕووسیا بۆ هاوسێ ڕۆژئاواییەکەیان، هۆشداریان دا.

واشنتن ڕایگەیاند، کە سەرۆک بایدن، لەو کۆبونەوە ئاسایشییەدا کە بە ڤیدۆ بەڕێوەچوو، لە ژووری ئۆپەراسیۆنەکانی کۆشکی سپی لەگەڵ سەرۆکی کۆمیسیۆنی ئەوروپا، ئۆرسولا ڤۆن دێر لیین، سەرۆکی ئەنجومەنی ئەوروپا چارلس میشێل، ئیمانوێل ماکرۆن، سەرۆکی فەڕەنسا و، ڕاوێژکاری ئەڵمانیا ئۆلاف شولتز و، سەرۆکوەزیرانی ئیتالیا ماریۆ دراگی، سکرتێری گشتی هاوپەیمانێتی ئەتلەسی یانس ستۆلتنبێرگ و، سەرۆکی پۆڵنیا ئەندریۆ دودا و، سەرۆکوەزیرانی بەریتانیا بۆریس جۆنسۆن ئامادەبوون.

جێی باسە هەر لەبارەی پەرەسەندنی ئاڵۆزییەکانی ئۆکرانیا، بەریتانیا هاوشێوەی ئەمەریکا کارمەندە نائاساییەکانی لە باڵوێزی خۆی لە کیف کشاندەوە، ئەمەریکا و ناتۆ هێزەکانیا خستە ئامادەباشی بۆ وەڵامی هەر جوڵەیەکی داگیرکاری ڕووسیا دژ بە ئۆکرانیا، ئەمەریکا لە ژووری ئۆپراسیۆنەکانی پینتاگۆن وەک سەرەتایەک، 8500 سەربازی دەستکراوەی ئامادەکرد.
سۆران حەسەن

___

بێژەرێکی کورد رێگری لە ئافرەتێک دەکات بە کوردی قسە بکات

KDC

وەزارەتی پێشمەرگە: پێویستە بە زوویی کێشەكانی دەنگدانی پێشمەرگە چارەسەر بکرێن

KDC

ڕێکخراوی پەیامنێرانی بێسنوور ژمارەی زیندانیانی ڕۆژنامەنووسان زۆرتربووە

nusar1
KDC

FREE
VIEW