KDC

تەرمی چەند کۆچبەرێکی کورد بۆ هەرێمی کوردستان دەگەڕێندرێنەوە

سەرۆکی دەزگای لوتکە رایگەیاند، لە رۆژانی 27 و 29ی ئەم مانگە تەرمی نۆ کۆچبەری کوردی خنکاو دەگەڕێندرێنەوە هەرێمی کوردستان، کە لە هەشت ئافرەت و پیاوێک پێکهاتوون.

ئاری جەلال، سەرۆکی دەزگای لوتکە بڵاویکردوەتەوە، وابڕیارە تەرمی چوار لە قوربانیانی دەریای ئیجە لە ڕێککەوتی 27/1/2022 لە ئەسینای پایتەختی یۆنان بەڕی بکرێن و، لە ئێوارەی 29/1/2022 بگەنە فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتی هەولێر و ڕادەستی کەسوکاریان بکرێنەوە.

ئەوەشی خستەڕوو تەرمی پێنج لە قوربانیانی ئەو ڕووداوەش لە گەشتی دووەمدا و، لە ڕێککەوتی 29/1/2022 لە ئەسینای پایتەختی یۆنان بەڕێدەکرێن و، ئێوارەی 1/2/2022 دەگەنە فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتی هەولێر.

بە گوتەی سەرۆکی دەزگای لوتکە، قوربانییەکان پێکهاتوون لە هەشت ئافرەت و یەک پیاو، کە لە رووداوی ژێرئاوکەوتنی بەلەمەکەیان لە دەریای ئیجە، نزیک دوورگەی ئاتیکیپیرای یۆنان گیانیان لە دەستداوە، هاوکات تێچووی گەڕانەوەی تەرمەکان لەلایەن سەرۆکایەتی ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێمی کوردستان دابینکراوە

___

قەیرانی ئابوری و بێکاری کێشەیەکی زۆری بۆ کوردانی باکوور دروستکردووە

nusar1

یەکێتی ئەوروپا گەشتێکی بلیتی بێ بەرامبەر بۆ لاوان ڕێکدەخات

KDC

شاخەوانێکی کورد دەیەوێت ئاڵای کوردستان بباتە لوتکەی چیای ئێڤرێست

KDC
KDC

FREE
VIEW