KDC

7کۆچبەر پێش گەیشتنیان بە ئیتالیا گیانیان لەدەستدا

ئاژانسی هەواڵی ئەنسای ئیتالی، بڵاوی کردووەتەوە، کە حەوت کۆچبەر لە نێو یەختێکدا و بە هۆی دابەزینی پلەی گەرمی جەستەیانەوە گیانیان لە دەستداوە، ئەوەیشی خستووەتەڕوو، کە یەختەکە 280 کۆچبەری هەڵگرتووە و، لە کاتی تێپەڕبوون بە دەریای نێوەڕاستدا پلەی گەرمی جەستەیان دابەزیوە و گیانیان لە دەستداوە.

پاسەوانی کەناراوەکانی ئیتالیا دوێنێ شەو 25ی کانوونی دووەم، نزیکەی 50 کیلۆمەتر لە دوورگەی لامپێدوسا لە ئیتالیاوە، یەختێکی کۆچبەرانی بە 280 کۆچبەرەوە بینی، کە زۆربەیان خەڵکی بەنگلادش و میسر و مالی و سوودان بوون و، پاسەوانی کەنارەکە ئەرکی رزگارکردنیانی ئەنجامدا و، بۆیان دەرکەوت 7 کۆچبەر گیانیان لە دەستداوە، کە سەرجەمیان هاوڵاتی بەنگلادشن.

دوای پشکنینەکانی ڤایرۆسی کۆرۆنا، دەستەڵاتداران بەشێکی کۆچبەرەکانیان ئاڕاستەی بنکەی تەندروستی و، بەشێکی دیکەیان بۆ نێوەندی پێشوازی دوورگەکە کرد، کە لە ئێستادا 600 کۆچبەری تێدایە و، زیاتر لە 250 کەس بە هۆی قەرەباڵغییەوە جێگەیان نییە، هەروەها دەستەڵاتداران 100 کۆچبەریان گواستەوە بۆ کەشتی کەرەنتینە لە لامپێدوسا، لە کاتێکدا 100 کۆچبەری دیکە دەنێردرێن بۆ سیسیل لە پێناو نەهێشتنی قەرەباڵغی.

لە سەرەتای ساڵەوە هەزار و 751 کۆچبەر گەیشتوونەتە ئیتالیا و، ئەمساڵیش زیاتر لە ساڵی ڕابردوو گەیشتوون، پارێزگاری لامپێدوسا باسی لەوە کرد کە دیاردەیەکی بەردەوامە، چیتر جیاوازی لە نێوان هاوین و زستاندا نەماوە و بەلەمی کۆچبەران لە هەردوو وەرزدا دەبیندرێن.

ساڵی 2021، 64 هەزار و 500 کۆچبەر گەیشتوونەتە ئیتاڵیا، بە بەراورد لەگەڵ لە ساڵی 2020دا زۆر زیادی کردووە، کە 34 هەزار کۆچبەر بوون.

___

چیرۆك نووس جەلال قادر و گفتوگۆیەکی حەسرەت

KDC

ئێران و تاڵیبان چەندڕێککەوتننامەیەک واژۆدەکەن

KDC

ئەستەمبول:هەڵمەتێکی بەرفراوان بۆ دەستگیرکردنی کۆچبەرانی نایاسایی دەستپێدەکات

nusar1
KDC

FREE
VIEW