KDC

فەڕەنسا:لە24کاتژمێری ڕابردوو نیو ملیۆن تووشبوو بە ڤایرۆسی کۆرۆنا تۆمارکراوە

ئامارەکانی تووشبوون بە ڤایرۆسی کۆرۆنا، بە تایبەت شێوە گۆڕاوی نوێی ئۆمیکرۆن، ڕۆژانە ژمارەی پێوانەیی نوێ لە تووشبوون تۆماردەکرێت، فەڕنسا لە 24 کاتژمێری ڕابردوو 591.635 کەسی تووشبوو بە کۆرۆنا تۆمارکراوە، ئەوەش یەکەمین جارە هەر لە سەرەتای بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنا لە ساڵی 2020ەوە، ئەو ژمارە زۆرەی تووشبووان لە فەرەنسا تۆمار بکرێت .

بە گوێرەی تۆری هەواڵی ئیرۆ نیوز، ژمارەی تووشبوانی فەڕەنسا، لە هەموو وڵاتانی ئەوروپا زۆرترە، بە بەراووردی هەفتەی ڕابردوو نزیکەی 360 هەزار حاڵەت زیاترە.

بە گوێرەی ئامارێک لە سەرتاسەری فەڕەنسا، 30000 کەس لە نەخۆشخانەکان چارەسەر وەردەگرن، 3700 کەس لەژێر چاودێری وردی پزیشکیدان، کە ئەمەش بەرزترین ڕێژەیەیە.

هەرچەندە ئاماژەکان لە بڵابوونەوەی خێرا و فراوانی شێوە گۆڕاوی نوێی ئۆمیکرۆن بەروارد بە شێوە گۆڕاوی کۆرۆنا دەلتا مەترسی کەمترە، ژمارەی گیان لە دەستدان لە 24 کاتژمێری ڕابردوو، 364 کەس بووە، بەمەش ژمارەی گیان لە دەستدان بە هۆی کۆرۆنا گەیشتووەتە 129489 کەس.

جێی باسە لە فەڕەنسا، سەدا 77ی هەردوو ژەمە ڤاکسنیان دژ بە ڤایرۆسی کۆرۆنا وەرگرتووە و، ڕێککارەکانی خۆپارێزی لە چێشتخانە و خواردنگاکان کراوە، هاوکات گەشتکردنیش پێویستی بە پشکنین کۆرۆنا دەبێت.

لەگەڵ ئەم ئامارە زۆرانەدا، سەرۆکوەزیرانی فەڕەنسا، ژان کاستیکس، هەفتەی ڕابردوو ڕایگەیاند: سوککردنی ڕێککارەکانی خۆپارێزی لە دووی مانگی داهاتوو دەستپێدەکات.

سۆران حەسەن

___

واشنتن: نوێنەری كۆنفدراسیۆن پێشوازی لە وەزیری ناوخۆی هەرێمی كوردستان كرد

nusar1

گرووپێکی تورک هەڕەشەی سووتاندنی هاووڵاتییە کوردەکان دەکەن

KDC

بەریتانیا: ناوەندی بێرمینگهام ئاهەنگێکی خێزانیان ئەنجامدا

nusar1
KDC

FREE
VIEW