KDC

ناتۆ بەفەرمی وەڵامی پێشنیاری ڕووسیا لە بارەی گرژییەکانی ئۆکرانیا دەداتەوە

ئەمەریکا و ڕۆژئاوا، بە فەرمی وەڵامی پڕۆژەی دڵنیایی ئاسایشی ئەوروپا، کە لەلایەن رووسیا پێشنیار کرابوو داوەتەوە، بە گوێرەی لێدوانی وەزیری دەرەوەی ئەمەریکا، ئەنتۆنی بلینکن، ئەمەریکا بە فەرمی داوای رووسیا سەبارەت بە ئۆکرانیا رەتکردووەتەوە، بەڵام ڕێگای دیپلۆماسی بۆ چارەکردنی ئاڵۆزییەکانی ناوچەکە بە کراوەیی ماوەتەوە.

ئەنتۆنی بلینکن وەزیری دەرەوەی ئەمەریکا، ڕایگەیاند، پێویستە رووسیا ڕێگایەکی دیپلۆماسی جدی هەڵبژێرێت، هاوکات جەختیشی لەسەر ئەوە کردەوە، کە واشنتن کار بۆ بە هێزکردنی بەرگرییە سەربازییەکانی لە ئۆکرانیا دەکات، وە سەروەری ئۆکرانیا و مافی هەڵبژاردنی بەشێک لە هاوپەیمانە ئەمنییەکانی وەک ناتۆ دووپاتکردەوە.

بلینکن دووبارە ڕێنمایی هاووڵاتیانی ئەمەریکای لە ئۆکرانیا کرد، بیر لە بە جێهێشتنی ئۆکرانیا بکەنەوە.

ڕووسیا لیستێکی نووسراوی بڵاوکردووەتەوە، کە تێیدا نیگەرانییەکان لە بارەی فراوانبوونی هێڵی سەربازی ناتۆ و، کێشە ئەمنییەکانی پەیوەست بەو هەنگاوە روونکردووەتەوە.

ڕووسیا لەم چەند هەفتەیەی دواییدا، ژمارەیەکی زۆر لە هێزەکانی ڕەوانەی سنووری ئۆکرانیا کردووە، ئەمە لەلایەن وڵاتانی ڕۆژئاواوە بە ئامادەکاری بۆ داگیرکاری لێکدرایەوە، بەڵام ڕووسیا ئەو هەواڵانە رەتدەکاتەوە.
لەلایەکی دیکەوە سایتی بی بی سی بڵاویکردەوە، کە وەزارەتی دەرەوەی ئەمەریکا، لەم هەفتەیەدا ناردنی سێ کەشتیی بارهەڵگری یارمەتی سەربازی ڕاگەیاند، کە مووشەکی جاڤلین و چەکی دژە زرێپۆش و، هەروەها سەدان تەن تەقەمەنی و کەلوپەلی تێدایە.

بلینکن ڕەتیکردەوە، کە هیچ ناکۆکی و جیاوازییەک لە نێوان ئەمەریکا و هاوپەیمانە ئەوروپییەکانیدا هەبێت، ناتۆ کۆمەڵێک پێشنیاری خۆی ئامادەکردووە، کە بە تەواوی پێشنیارەکانمان بەهێزتر دەکات، نەک بە پێچەوانەوە.

هەر لەمبارەوە، سکرتێری گشتی ناتۆ، جێنس ستۆلتنبێرگ ڕایگەیاند، نووسراوی ناتۆ ڕادەستی مۆسکۆ کراوە لە کاتێکدا کە ئەوان ئامادە بوون گوێ لە نیگەرانییەکانی ڕووسیا بگرن، هەموو دەوڵەتەکان مافیان هەیە، کە ڕێکخستنە ئەمنییەکانی خۆیان هەڵبژێرن.

لە کۆتاییدا وەزیری دەرەوەی ئەمەریکا، جەختیکردەوە، کە لە ڕۆژانی داهاتوودا، لەگەڵ سێرگی لاڤرۆڤ هاوتا ڕووسییەکەی، سەبارەت بە وەڵامی مۆسکۆ و هەڵوێستی ئەمەریکا قسە دەکات.

جێی باسە، لە مانگی کانوونی یەکەمدا، ڕووسیا پێشنیارەکانی بڵاوکردەوە و تێیدا ئاماژەی بە زیادبوونی کاریگەری ئەمەریکا و ناتۆ لە کۆمارەکانی یەکێتی سۆڤییەتی پێشوو و وڵاتانی ئەوروپای ڕۆژهەڵات کرد و، داوای گەڕانەوەی بۆ سنووری پێش1997 کرد و، وە داوای کردبوو سنووری هێزەکانی ناتۆ بەرە ڕۆژهەڵات فراوان نەکات.

سۆران حەسەن

___

ئیسرائیل کۆبونەوەی لوتکەی وەزیرانی دەرەوەی عەرەب و ئەمەریکا لە خۆدەگرێت

nusar1

ئەمەریکا :46کۆچبەری نایاسایی لە بارهەڵگرێکدا گیان لەدەستدەدەن

nusar1

ئۆکرانیا: دیلە رووسییەکان رادەستی دایکانیان دەکەنەوە 

KDC
KDC

FREE
VIEW