KDC

حەسەکە: کۆنتڕۆڵکردنەوەی گرتووخانەی غوێرانی ڕاگەیاند

هێزەکانی سوریای دیموکرات، هەسەدە رایگەیاند، تا ئێستا 60 بۆ 90 چەکداری داعش لە بەشی باکوری زیندانی سناعە لە حەسەکە ماون و خۆیان رادەستنەکردووە، بۆیە بانگەوازی خۆ رادەستکردنیان ئاڕاستەی چەکدارەکان کردووە.

هێزەکانی سوریای دیموکرات، لە راگەیەنراوێکدا باسی لەوەشکردووە، رۆژی حەوتەمی ئۆپراسیۆنی کۆنتڕۆڵکردنەوەی گرتووخانەی غوێران لە حەسەکە و، سەرەڕای کۆنتڕۆڵکردنەوەی تەواوەتی گرتووخانەکە، بەڵام تا ئێستا 60 بۆ 90 چەکداری داعش لە بەشی باکوری سناعە لە حەسەکە ماون و خۆیان رادەستنەکردووە، ئەگەر خۆیان رادەست نەکەن، بە توندی رووبەڕوویان دەبنەوە.

شەوی پێنجشەممە 20ی کانوونی دووەمی 2022، لە رێگەی ئوتۆمبێلی بۆمبڕێژکراوەوە هێرشکرایە سەر گرتووخانەیەکی حەسەکە، کە بە گرتووخاتەی سناعە، یا غوێران ناسراوە و، 5000 چەکداری پێشووی تیرۆریستانی داعشی تێدایە.

هێزەکانی سوریای دیموکرات، هێزێکی زۆری لە دەووروبەری گرتووخانەکە بڵاوکردەوە و، ژمارەیەک لە ئەندامانی هەسەدە لەوانەی لە گرتووخانەکە بوون، لەلایەن چەکدارانی داعشەوە بە بارمتەگیران.

دوێنێش هێزەکانی سوریای دیموکرات رایگەیاند، ژمارەیەک چەکداری دیکەی داعش دەستگیرکران، کە بەشداربوون لەو یاخیبوونەی ئەندامانی رێکخراوەکە، کە رۆژی 20ی ئەم مانگە لە گرتووخانەی غوێرانی حەسەکە ئەنجامیاندا، تا ئێستاش نزیکەی 1000 چەکدار دەستگیرکراونەتەوە.

___

ڕاگەیاندنی ناوەندی ڕەوەندی کوردستانی دووەم کۆربەندی وەرزی پەیماننامەکانی دابەشکاری سازکرد

nusar1

ئەنجومەنی هاریکاری ئیسلامی: سوید دەوڵەتێکی فاشیستە 

KDC

فینلاند: ناوەندی ڕەوەندی کوردستانی لەگەڵ پەرلەمانتار و جێگری کۆمیتەی دۆستایەتی کۆبوونەوە

nusar1
KDC

FREE
VIEW