KDC

داوای لێکۆڵینەوە لە سەرۆکی ئێران دەکرێت

لێکۆڵەری مافەکانی مرۆڤی نەتەوەیەکگرتووەکانی تایبەت بە ئێران، داوای لێکۆڵینەوەیەکی سەربەخۆ لە کۆمەڵکوژی زیندانیانی سیاسی ساڵی 1988 لە ئێران دەکات، کە ئەوکاتە ئیبراهیم ڕەئیسی سەرۆکی هەڵبژێردراو، وەک جێگری داواکاری گشتی لە تاران کاری کردووە.

لەمبارەوە جاوید ڕەحمان، لە چاوپێکەوتنێکی لەگەڵ ڕۆیتەرز، ڕاگەیاند، کە ماوەی چەندین ساڵە نووسینگەکەی شایەتی و بەڵگە کۆکراوەکانی ئامادەکردووە و، ئەگەر ئەنجوومەنی مافی مرۆڤی نەتەوەیەکگرتووەکان، یا هەر لایەکی دیکە لێکۆڵینەوەیەکی بێلایەنانە ئەنجام بدا پێشکەشی دەکەن.

تۆری هەواڵی بی بی سی بڵاویکردەوە، تا ئێستا هیچ لێداونێک لە ئۆفیسی سەرۆکی ئێران و، دەزگای دادوەری و لایەنە پەیوەندیدارەکان، لەوبارەوە بۆ نەتەوەیەکگرتووەکان لە جنێف، یا نیۆرک بڵاونەکراوەتەوە.

ئیبراهیم ڕەئیسی لە ژێر چاودێری سزاکانی ئەمەریکادایە، کە وەک گومانلێکراوی یەکێ لە چوار دادوەرەی، کە فەرمانی لە سێدارەدانی زیاتر لە 15 هەزار کەسی لە ساڵی 1988 دەرکردووە، ئەوەش بە گوێرەی ڕێکخراوی لێبووردنی نێونەتەوەی (ئەمنستی ئینتەرناشناڵ).

پێشتر سەرۆکی ئێران لەو بارەیەوە بە رۆژنامەنووسانی ڕاگەیاند: ئەگەر دادوەرێک، یان داواکاری گشتی بەرگری لە ئاسایشی خەڵک بکات، ئەوا دەبێت ستایشی بکرێت، ئەو شانازی دەکا، کە لە هەموو بارودۆخێکدا بەرگری لە مافەکانی مرۆڤ کردووە.

جێی باسە ڕێکخراوی لێبووردنی نێونەتەوەیی، لە ساڵی 2018 داوای لە نەتەوەیەکگرتووەکان کرد، کە دادگایەکی سەربەخۆ بۆ لێکۆڵینەوە لەو کۆمەڵکوژیە دابمزرێنن، کە بە گوێرەی ڕاپۆرتی ڕێکخروای ناوبراو و، ڕێکخراوی مافی مرۆڤ و، ئۆپۆزیسۆنەکانی ئێران، نزیکەی 15 هەزار کەسیان لە ساڵی 1988 لە سێدارە داوە، ئەو کات ئایەتوڵا خومێنی سەرۆکی کۆماری ئیسلامی ئێران بووە.

سۆران حەسەن

___

ئوسترالیا: بە مەبەستی جێبەجێکردنی قەدەغەی هاتووچۆ سوپای بە سیدنیدا بڵاوە پێدەکات

KDC

ئیدارەی بایدن پلانی نیشتەجێکردنی 55 هەزار پەنابەری ئەفغانی هەیە

KDC

ئۆکرانیا:ڕزگارکردنی 260 سەربازی لە کارگەی پۆڵای ئازۆڤستالی گەمارۆدراوی شاری ماریۆپۆل ڕاگەیاند

nusar1
KDC

FREE
VIEW