KDC

یەکێتی ئەوروپا :گفتوگۆکانی دۆسیەی ئەتۆمی پێویستیان بەڕیاری سیاسیە

یه‌كێتیی ئه‌وروپا به‌ بڵاوكردنه‌وه‌ی به‌یاننامه‌یه‌ك ڕاگرتنی گه‌ڕی هه‌شته‌می گفتوگۆكانی ڕێكه‌وتننامه‌ی ئه‌تۆمیی ئێران ڕاگه‌یاند و نوێنه‌رانی وڵاتانی به‌شدار له‌ گفتوگۆكانیش بۆ وه‌رگرتنی ڕێنمایی پێویست ده‌گه‌ڕێنه‌وه‌ پایته‌خته‌كانیان.

به‌پێی به‌یاننامه‌كه‌ی یه‌كێتیی ئه‌وروپا گه‌ڕی داهاتووی گفتوگۆكان له‌ هه‌فته‌ی ئاینده‌وه‌ ده‌ستپێده‌كاته‌وه‌، له‌كاتێكدا گه‌ڕی پێشووی گفتوگۆكان له‌ 27ی كانوونی یه‌كه‌مه‌وه‌ ده‌ستیپێكردووه‌ته‌وه‌ و به‌وته‌ی ئینریكی مۆرا جێگری وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی یه‌كێتیی ئه‌وروپا، درێژترین خولی گفتوگۆ بووه‌ تاكو ئێستا.

دوای كاتژمێرێكیش له‌ ڕاگرتنی گفتوگۆكان نوێنه‌رانی هه‌ریه‌كه‌ له‌ فه‌ره‌نسا و به‌ریتانیا و ئه‌ڵمانیا به‌یاننامه‌یه‌كیان بڵاوكرده‌وه‌ و ئاماژه‌یان به‌وه‌ داوه‌ گفتوگۆكان گه‌یشتوونه‌ته‌ قۆناغه‌كانی كۆتایی و پێویستیان به‌ بڕیاری سیاسی هه‌یه‌، هه‌روه‌ك جێگری وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی یه‌كێتیی ئه‌وروپا وتی له‌ئێستادا گفتوگۆكان پێویستیان به‌ بڕیاری سیاسییه‌.

به‌رپرسێكی فه‌ره‌نسیش كه‌ ناوی ئاشكرا نه‌كراوه‌ ڕایگه‌یاندووه‌ گه‌رچی گفتوگۆكان قورس بوون به‌ڵام ئاماژه‌ به‌ سه‌ركه‌وتن ده‌كه‌ن.

له‌به‌رامبه‌ریشدا عه‌لی خامنه‌یی ڕابه‌ری شۆڕشی ئیسلامیی ئێران داوای كرد سه‌رجه‌م سزاكانی ئه‌مریكا له‌سه‌ر وڵاته‌كه‌ی هه‌ڵبگیرێن، وتیشی ئێران پابه‌ند ده‌بێت به‌ پابه‌ندییه‌كانی سه‌رشانی له‌چوارچێوه‌ی بڕیاره‌كانی ئه‌نجومه‌نی ئاسایشی نێوده‌وڵه‌تی، به‌ڵام له‌كاتێكدا كه‌ دڵنیابنه‌وه‌ له‌ هه‌ڵگرتنی سزاكان

___

پلاتفۆرمی کوردانی هامبورگ ڕۆژی زمانی دایک پیرۆز کرد 

KDC

شێوەکاری کورد یوسف سوری .. تەمەنێک لەگەڵ هونەری شێوەکاری 

KDC

نرخی نەوت زیاتر بەرزبووەوە

KDC
KDC

FREE
VIEW