KDC

دۆناڵد ترەمپ:لاوازی بایدن هۆکارە بۆ دروستبوونی جەنگی جیهانی سێیەم

سەرۆكی پێشووی ئەمەریكا دەڵێ، بەهۆی لاوازی و بێتوانایی جۆ بایدن، مەترسی دروستبوونی جەنگی جیهانی سێیەم هەیە، هاوکات مەترسی راستەقینەش لەسەر ئەمەریکا دروستبووە.

ئەمڕۆ یەکشەممە دۆناڵد ترەمپ، لە دوایین لێدوانیدا بۆ کۆمارییەکانی لایەنگرانی لە ویلایەتی تێکساس، رایگەیاند، لاوازی و بێتوانایی جۆ بایدن، مەترسی راستەقینەیە بۆ دروستبوونی جەنگی جیهانی سێیەم.

جەختیشی لەوە کردەوە، کە بایدن لەو ماوەی سەرۆکایەتی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمەریکا دەکا، کۆریای باکوور ژمارەی تاقیکردنەوە موشەکییەکانی گەیاندووەتە لوتکە، داواشی کرد، بایدن سەرنج بخاتەسەر كۆچبەرانی نایاسایی لەسەر سنوورەکانی نێوان ئەمەریکا و مەکیسک، نەک هێزی سەربازی بۆ ئۆکرانیا بنێرێت.

سەرۆكی پێشووی ئەمەریكا ئەوەشی خستتەڕوو، وڵاتەکەیان پێش ئۆکرانیا رووبەڕووی داگیرکاری بووەتەوە، بۆیە دەبێت پێش ئەوەی سەرکردەکانیان باس لە داگیرکردنی وڵاتێکی ئەوروپا بکەن، پێویستە داگیرکاری وڵاتەکەی خۆیان رابگرن.

___

ئەڵمانیا :پلانی هەیە ،مافی مانەوەی هەمیشەیی بۆ ئەوانەی مافی پەنابەرتیان ڕەتکراوەتەوە ببەخشێت

nusar1

بەشداری پارتە کوردیەکان لە کۆنگرەی پارتی کریستیان دیموکراتی نەروێژ

KDC

یۆنان:ناوەندێکی نوێ بۆ کۆچبەران دروست دەکات و دانیشتوانی دورگەکەش ناڕازین

nusar1
KDC

FREE
VIEW