KDC

ئیسرائیل بۆردومانی دەوروبەری دیمەشق دەکات

دەووروبەری دیمەشقی پایتەختی سوریا لە لایەن ئیسرائیلەوە بۆردوومان دەکرێن و، ئاژانسی ئەو وڵاتەش دەڵێ لە لایەن بەرگری دژە موشەکی وڵاتەکەیەوە هەندێ لە موشەکەکان پێکراون.

بەرەبەیانی ئەمڕۆ دووشەمە ئاژانسی دەنگو باسی سوریا، (سانا)، بڵاویکردەوە کە هێزەکانی بەرگری دژە موشەک بەرپەرچی هێرشێکی موشەکی فڕۆکەکانی ئیسرائیلیان لە دەووروبەری دیمەشقی پایتەخت داوەتەوە، هەندێک لە موشەکەکان پێکراون زەرەروزیانی ماددی لێکەوتووەتەوە، بەڵام ئاماژەی بە زیانەکان نەکرد.

جێی باسە هێرشی فڕۆکە و موشەکەکانی ئیسرائیل ناو بە ناو پێگە سەربازییەکانی گرووپە چەکدارەکانی سەر بە ئێران و پێگەی سەربازی ڕژێمی سوریا بۆردوومان دەکەن.

سۆران حەسەن

___

ئەمەریکا: نوێنەری کۆنفدراسیۆنی ڕەوەندی کوردستانی بەشداری ساڵیادی کۆچی دوایی بارزانی نەمر دەکات

nusar1

ئاگادارییەک لە ناوەندی ڕەوەندی کوردستانی شاری نۆرنبێرگەوە

nusar1

پیرۆزبایی ناوەندی ڕەوەندی کورد لە دەرەوە بە بۆنەی سەری ساڵی نوێی زاینی

KDC
KDC

FREE
VIEW