KDC

راپۆرتی پێشێلکارییەکانی مافی مرۆڤی ساڵی رابردووی تورکیا بڵاو دەکرێتەوە

پەرلەمانتارێکی ئۆپۆزسیۆنی تورکیا چاوی بە ڕاپۆرتی ساڵانەیCHPدا سەبارەت بە پێشێلکارییەکانی مافی مرۆڤ لە تورکیا دەخشێنێتەوە و کە چەندین پێشێلکاری لەو ساڵەدا بەرانبەر هاووڵاتیان و رۆژنامەنووسان و کەسانی دیکەدا کراون.

پەرلەمانتار سزکین تانریکۆلۆ، جێگری سەرۆکی لیژنەی لێکۆڵینەوەی مافی مرۆڤی پەرلەمانی تورکیا ڕایگەیاند، ساڵی ڕابردوو مافی ژیانی 2964 هاووڵاتی پێشێلکراوە و، سێ هەزار و 145 هاووڵاتیش ئەشکەنجەدراون و مامەڵەی خراپیان لەگەڵ کراوە.

ڕاپۆرتەکە لەسەر بنەمای ڕێکخراوە نێوخۆییەکانی مافی مرۆڤ، وەک کۆمەڵەی مافی مرۆڤ IHD و، ئەمنستی ئینتەرناشناڵ و یەکێتی ڕۆژنامەنووسانی تورکیا بووە.

بە گوێرەی راپۆرتەکە، سیاسەتی سنووردارکراوی حکوومەت بۆ مافی کۆبوونەوە و خۆپیشاندان لە ماوەی ساڵی 2021دا بەردەوام بوو، ڕاپۆرتەکە ئاشکرای کردووە، کە ئەفسەرانی جێبەجێکاری یاسا، بە لایەنی کەمەوە لە 334 کۆبوونەوە و خۆپیشاندانی هێمنانەدا دەستێوەردانیان کردووە و، لە ئەنجامدا بە لایەنی کەمەوە سێ هەزار و 500 هاووڵاتی بۆ ماوەی کاتی دەستگیرکراون و، 325 کەسیش بە فەرمی دەستگیرکراون، کە 12 منداڵیشیان تێدایە.

لە ڕاپۆرتەکەدا ئەوەش هاتووە، کە بە لایەنی کەمەوە 57 جار لە 26 پارێزگا خۆپیشاندانی ئاشتیانەی چالاکوانانی مافی ئافرەتان و کارمەندانی تەندروستی و پارێزەران و لایەنە ئۆپۆزسیۆنە سیاسییەکانیان قەدەغە کردووە.

هەروەها لە ساڵی 2021دا 26 ڕۆژنامەنووس و پێشکەشکاری بەرنامە بە هۆی کارەکانیانەوە توندوتیژیان بەرانبەر کراوە و، 250 ڕۆژنامەنووس لە 130 حاڵەتدا دادگایی کراون و، لە ئەنجامدا لانی کەم 50 کەسیان دەستگیرکراون.

ڕاپۆرتەکە 925 حاڵەتی خراپ مامەڵەکردن و ئەشکەنجەدان لە زیندانەکانی تورکیا بە دۆکیۆمێنت کردووە و، تێیدا هاتووە، کە داواکارانی گشتی لە لێکۆڵینەوە کاریگەرەکانی ئەو جۆرە دەنگۆیانە دوورکەوتووەتەوە و، بە کلتورێکی بەربڵاوی بەرگری لە ئەندامانی ئاسایش و بەرپرسانی گشتی نێوزەندی کردوون.

ڕاپۆرتەکە باسی لەوە کردووە، 3000 منداڵ کە 800 منداڵیان لە خوار 3 ساڵ بوون و لەگەڵ دایکەکانیان لە زینداندا ژیاون.

ڕاپۆرتەکەی تانریکۆلۆی جێگری پارتی گەلی کۆمارییەکان لە بەردەوامیدا هاتووە، کە 200 کەس بە تۆمەتی وەرزشکردنی ئازادی خۆیان بۆ پێکهێنانی کۆمەڵە دەستگیرکراون، ئەو گوتی ئازادی ڕادەربڕین لە 386 کەیسی تاکدا پێشێل کراوە و، بە لایەنی کەمەوە 92 کەس لەوانە 41 ڕۆژنامەنووس و نووسەر و بڵاوکار بە تۆمەتی گوتار و لێدوانەکانیان سزای زیندانی، یا دادوەرییان بەسەردا سەپێنراوە.

ئەوەش خراوەتەڕوو کە ئەنجوومەنی باڵای ڕادیۆ و تەلەڤزیۆن، کۆی 71 غەرامەی هەڕەمەکی و ڕاگرتنی کاتی پەخشی میدیای ئۆپۆزسیۆنیشدا سەپاندووە، لەوانە دروستکردنی تەلەڤزیۆنی هاڵک و تەلی 1 و فۆکس تیڤی، تەنیا لە بەرئەوەی بابەتی ڕەخنەیی لەسەر حکوومەتی ئاکەپە بڵاودەکەنەوە.

___

کۆنفدراسیۆنی ڕەوەندی کوردستانی بە بۆنەی 39 هەمین ساڵوەگەڕی ئەنفالی بارزانییەکان پەیامێک بڵاودەکەنەوە

nusar1

مەکدۆنیای باکوور: بەهۆی وەرگەڕانی بارهەڵگرێک نزیکەی 35 کۆچبەر برینداربوون

nusar1

چارلس میشێل: ئەنجوومەنی یەکێتی ئەورووپا بێ مێرکل وەک فەڕەنسایە بێ ئیڤڵ

KDC
KDC

FREE
VIEW