KDC

پرۆفایلی یانەی وەرزشی هەولێر

یانەی وەرزشیی ھەولێر یەکێکە لە یانە بەناوبانگەکانی عێراق و کوردستان، دەکەوێتە شاری ھەولێر پایتەختی ھەرێمی کوردستانی عێراق، یانەی ھەولێر لە ساڵی ١٩٦٨ دامەرزاوە کە تیاییدا ھەریەکە لە یارییەکانی تۆپی پێ و تۆپی دەست و تۆپی بالە و بەرزکردنەوەی قورسایی و گۆڕەپان و مەیدان بۆ کوران و کچان و پایسکیلسواری و بادمنتون (ریشە) و پێشوو یاری شەترەنج ئەنجام دەدرێت، یانەی ھەولێر یاریگەیەکی نێودەوڵەتیی ھەیە بە ناوی شەھیدی وەرزشوانانی کوردستان فرانسۆ حەریری و لە ھەمان کاتدا ھۆڵێکی وەرزشیی ھەیە ھەمان ناو لەخۆ دەگرێت و نەخۆشخانەیەکی وەرزشی کە تایبەتە بە چارەسەرکردنی وەرزشوانانی ھەیە. حکوومەتی ھەرێمی کوردستان و پارێزگای ھەولێر لە رووی دارایی و دابینکردنی ھەموو پێداویستیەکان ھەولێر پشتگیرییەکی تەواوی ئەم یانەیە دەکەن. ھەولێر یانەیەکی جەماوەرییە، ھاندەرێکی زۆری ھەیە لە کوردستان، لە ھەموو کاتێکی خۆشی و ناخۆشی پاڵپشتی ئەم یانەیە دەکەن، بەڵام دوای چەندین یاری بەدەستنەھێنانی ئەنجامی باش یانەی ھەولێر و سوکایەتی پێکردنێکی زۆر لەلایەن ھاندەری یانەکانی خواروی عێڕاق لە ١٦ ی دیسەمبەری ٢٠١٦ یانەی ھەولێر کشانەوەی خۆی لە خولی عێڕاقی ڕاگەیاند. دواتر لە لە ٢٠ ئابی ٢٠١٨، دوای بردنەوەی لە یانەی دیفاع مەدەنی بە ئەنجامی ٤-٠ بەفەرمی بەسەرکەوتەوە بۆ خولی نایابی عێراقی بۆ وەرزی ٢٠١٨ – ٢٠١٩.
لە یاری تۆپی پێ یانەی وەرزشی ھەولێر چەندین دەستکەوتی مێژوویی بە دەست ھێناوە لەوانە: “چوار جار خولی نایابی عێراق. “سێ جار خولی نایابی کوردستان. “دوو جار بەدەست ھێنانی پلەی دووەم لە جامی یەکێتی ئاسیا ٢٠١٢-٢٠١٤. “دوو جار پلەی یەکەم لە خولی پلە یەکی عێراق. یانەی ھەولێر بووە یەکەم یانە لە ھەرێمی کوردستان و عێراق کە یاریزانی پیشەگەر بھێنێتە ریزەکانی ھەریەک لە ئیسماعیل و بۆکینای سینیگالی و سامۆرایی کینی و بۆرخا و خۆرخێی ئیسپانی.. یانەی ھەولێر چوار جار بۆتە پاڵەوانی خولی نایابی عێراقی (کە سێ جاریان لەسەر یەک بووە)، و ھەروەھا یانەی ھەولێر چەندین جار بەشداری پاڵەوانییەتی جامی یەکێتی ئاسیایی دا کردووە کە دووجار پلەی دووەمی بەدەست ھێناوە کە لە ساڵانی ٢٠١٢، ٢٠١٤ بووە، یانەی ھەولێر لە خولی نایابی کوردستانیش بەشدارە کە سێ جار بۆتە پاڵەوان
یاری گۆڕەپان و مەیدان یاریزانە پاڵەوانەکانی ئەم یانەیە بوونە ئەستێرەی سەرەکی ھەڵبژاردەی عێراق لە گۆڕەپان و مەیدان بە تایبەتی لە دوایین پاڵەوانیەتی یانەکانی عەرەبی کە لە ئوردن بەڕێوەچوو و ھەروەھا لە پاڵەوانیەتی عەرەبی کە ھەڵبژاردەی عێراق بەشداریی تێیدا کردبوو، کچە زێڕینی یانەی ھەولێر گوڵستان مەحمود توانی دوو ملوانکەی زێڕ بە دەست بھێنێت، ھەروەھا لە پاڵەوانیەتی ئاسیا لە ھۆڵی داخراو کە لە ڤێتنام ئەنجام درا، کچە زێڕینی شاری ھەولێر گوڵستان مەحمود توانی ملوانکەی زیو بە دەست بھێنێت و لە ھەمان کاتدا دوای ٢٥ ساڵ توانی ژمارەی پێوانەیی عێراقی بشکێنێت،

___

لە سەرەتای جەنگەوە ڕوسیا ژمارەی فرۆکە ونبووەکانی ئاشکراکرد

nusar1

دوو مێردمنداڵی خۆكوژ دەستگیر دەکرێن 

KDC

کەشو هەوا و ووزە و ڤاکسین بۆ هەمووان تەنگژەیی بەردەم کۆبوونوەی لوتکەیی G20

KDC
KDC

FREE
VIEW