KDC

ڕێکخراوی تەندروستی جیهان هۆشداری لە سوککردن یان هەڵگرتنی ڕێکارەکانی خۆپارێزی دەدات

بەرێوەبەری ڕێکخروای تەندروستی جیهان تێدێرسۆ ئەدهانۆم گێبریسوس هۆشداری دا لەوەی کەهەندێک ووڵات سەرکەوتنیان بەسەر ڤایرۆسی کۆرۆنا ڕاگەیاندووە و یان ڕێکارەکانی خۆپارێزیان سوک کردۆتەوە، ئەم ڤایرۆسە لە بڵاوبوونەوەی خێراو فراوانی ئاستی تووشبوان و گیان لەدەستدان ترسناکە

لێدوانی بەرێوەبەری ڕێکخراوی ناوبراو دوای ئەو بڕیارەی هەندێک وڵات وەک دانمارک سەرکەوتنیان بەسەر پەتایی کۆرۆنا ڕاگەیاندووە ،ئەوەش بەهۆی ڕێژەی بەرزی وکووتانی هاوڵاتیان بە وەرگرتنی دوو ژەممە ڤاکسین وژەمی چالاک بووە

تیدرسۆ ئەدهانۆم گێبریسوس لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانیدا نیگەرانی خۆی دەربڕی سەبارەت بە بەرزبوونەوەی ژمارەی گیانلەدەستدان بەهۆی ڤایرۆسی کۆرۆنا لە زۆربەی ناوچەکانی جیهان و ڕایگەیاند :زۆر زووە هەر وڵاتێک خۆی بەدەستەوە بدات یان سەرکەوتن ڕابگەیەنێت ،گواستنەوەو بڵاوبوونەوەی خێرایی زیاتر مانای مردنی زیاترە،ئێمە داوا لە هیچ وڵاتێک ناکەین کە داخستن دووبارە بکەنەوە بەڵام داوا لە هەموو وڵاتان دەکەین کە پارێزگاری لە هاوڵاتیانی خۆیان بکەن ،بە پەنابردن بۆ هەموو ئامرازە بەردەستەکانی ڕێکارە خۆپارێزییەکان نەک تەنها ڤاکسین وەرگرتن

تۆری هەواڵی فەڕەنس 24 بڵاویکردەوە ،کە وڵاتی دانمارک لەڕۆژی سێ شەممە ڕێکارەکانی خۆپارێزی هەڵگرت و ژیانی ئاسایی کردەوە ،ئەوەش بەهۆی بەرزی ڕێژەی وەرگرتنی ڤاکسین و نیشانە لاوازەکانی شێوەگۆراوی نوێ ئۆمیکرۆن
هەروەها زۆر لە وڵاتانی ئەوروپا لەسەرەتا تا کۆتایی ئەم مانگە ڕایانگەیاندووە کە ڕێکارەکانی خۆپارێزی سوک دەکرێت یان بەتەواوی ژیان ئاسایی دەکەنەوە
لەگەڵ ئەوەی رێکخراوی تەندروستی جیهان ئاماری سەرەتای پەیدابوونی ڤایرۆسی شێوە گۆراوی نوێ ئۆمیکرۆن کە پێش دە هەفتە لەمەو بەر ڕاگەینرا زیاتر لە 90 ملیۆن تووشبوانی ئۆمیکرۆن لە جیهاندا تۆمارکردووە

سۆران حەسەن

___

بە هۆی رەشەبا بەهێزەکەی ئەوروپا چەندین کەس گیانیان لە دەستداوە 

KDC

کۆنفدراسیۆنی ڕەوەندی کوردستانی لەسەر هێرشی تورکە ڕەگەزپەرستەکان هاتە دەنگ 

KDC

واشنتن: ناوەندی ڕەوەندی کوردستانی ڕێپێوانێکیان دژ بە ئێران بەڕێوەبرد

nusar1
KDC

FREE
VIEW