KDC

ئۆکرانیا سوپاکەی بەهێز دەکات

ئۆکرانیا بڕیاریداوە بە 100 هەزار سەرباز سوپاکەی بەهێز بکات لە وەڵامی “هەڕەشەکانی ڕوسیا” و مووچەی سەربازەکانی بەرز بکاتەوە. .

ڤۆلۆدیمیر زێلینسکی سەرۆکی ئۆکرانیا بڕیاری زیادکردنی 100 هەزار سەربازی بۆ سوپا و زیادکردنی مووچەی سەربازی بۆ ماوەی سێ ساڵ ئیمزاکرد. زێلینسکی لە پەرلەمانی ئۆکرانیا بە داواکردنی هێمنی و دوورکەوتنەوە لە ترس، بە پەرلەمانتارانی وت کە “من بڕیاری بەهێزکردنی هێزم داوە نەک لەبەر ئەوەی بەم زووانە دەچینە ناو جەنگەوە، بەڵکو چونکە ئاشتی لە ئۆکرانیا لە ماوەی داهاتوو زاڵ دەبێت”.

وڵاتانی ڕۆژئاوا و بە تایبەتی ئەمەریکا، ڕووسیا بەوە تۆمەتبار دەکەن کە 100 هەزار سەرباز و چەکی قورسی بۆ سەر سنووری ئۆکرانیا ناردووە و ئامادەکاری بۆ داگیرکاری دەکات. ڕوسیا کە تۆمەتی خۆئامادەکردن بۆ داگیرکاری ڕەتدەکاتەوە، ڕۆژئاوا بە شەڕ و نانەوەی ئاژاوە تۆمەتبار دەکات.

سوپای ئۆکرانیا لە ئێستادا 250 هەزار سەربازی هەیە، ڕوسیا نزیکەی 900 هەزار سەربازی هەیە. وڵاتانی ڕۆژئاوا لەم دواییەدا لە بەرامبەر ئەگەری هێرشێکی ڕووسیا بۆسەر ئۆکرانیا و دەوروبەری سوپاکانیان بەهێز دەکەن.

گرژییەکان وایکردووە وڵاتانی ڕۆژئاوا پشتگیری تەواوی حکومەتی ئۆکرانیا بکەن، لەکاتێکدا ، سەرۆک وەزیرانی پۆڵەندی ماتوس مۆراویکی کە ئەمڕۆ لە کیێڤی پایتەخت قسەی کرد بەڵێنیدا گازی سروشتی و چەک بگەیەنێتە ئۆکرانیا و یارمەتی مرۆیی و ئابووری ئۆکرانیا بدات. سەرۆک وەزیرانی پۆڵەندیش ئەوەشی وت: “ژیان لە تەنیشت دەرگای دراوسێیەکی وەک ڕووسیا وەک ژیانە لە تەنیشت بورکانێک بۆ ئێمە” و وتی کە ئەوان بە چەکی تۆپ و سیستەمی بەرگری ئاسمانی گوێزراوە و فڕۆکەی بێفڕۆکەوان پشتگیری ئۆکرانیا دەکەن.

بۆریس جۆنسن، سەرۆک وەزیرانی بەریتانیا لە پێش سەردانەکەی بۆ ئۆکرانیا وتی: “داوا دەکەین ڕووسیا پاشگەزبێتەوە، چارەسەرێکی دیپلۆماسی بدۆزێتەوە و بۆ ڕێگریکردن لە خوێنڕشتن گفتوگۆ بکات”.

لە هەواڵێکی تردا ڤلادیمیر پوتین سەرۆکی ڕوسیا ئەمڕۆ گفتوگۆیەکی تەلەفۆنی لەگەڵ ماریۆ دراگی سەرۆک وەزیرانی ئیتالیا ئەنجامدا. لە ئیتاڵیا نووسینگەی سەرۆک وەزیران لە لێدوانێکیدا ڕایگەیاند کە “ئەو دوو سەرکردەیە هاوڕابوون لەسەر ئەوەی کە چارەسەرێکی بەردەوام و پتەو بۆ قەیرانەکە بدۆزنەوە و کەش و هەوایەک لەسەر بنەمای متمانەی هاوبەش دابمەزرێننەوە”.

هەروەها پێشبینی دەکرێت سێرگی لاڤرۆڤ وەزیری دەرەوەی ڕووسیا لە ڕۆژانی دواتردا لەگەڵ ئانتۆنی بلینکن هاوتا ئەمریکییەکە کۆببێتەوە.

___

فەرماندەییەکی یەکەی تانکی سوپای ڕوسیا لە ئۆکرانیا کوژراوە

nusar1

هەولێر: نوێنەری ناوەندی ڕەوەندی کوردستانی سەردانی وەزارەتی ناوخۆی هەرێمی کرد

nusar1

نیگەرانی ئیسرائیل لە ڕێکەوتنی ئەتۆمی تاران و واشنگتن

nusar1
KDC

FREE
VIEW