KDC

حکومەتی هەرێمی کوردستان هەوڵەکانی بۆ گەڕانەوەی تەرمی کۆچبەران و گەڕان بەدوای بێسەروشوێنبووان بەردەوامە

لە کۆبوونەوەی ئەمڕۆی حکومەتی هەرێمی کوردستان بە سەرۆکایەتی بەڕێز مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەت بەشێکی کۆبوونەوەکە تەرخان کرابوو بۆ پرسی کۆچبەرانی هەرێمی کوردستان لە دەرەوە
بەپێی بڵاوکردنەوەی فەر مانگەو زانیاریی حکومەتی هەرێمی کوردستان ڕەوشی کۆچبەرانی هەرێمی کوردستان و هەوڵەکانی حکومەت بۆ گەڕانەوەی تەرمەکان و گەڕان بەدوای بێسەروشوێنبووان جەختی لەسەر کرایەوە
هەروەها وەک لە سایتی فەیسبووکی بەرێز سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستاندا هاتووە : لە کۆبوونەوەی ئەنجوومەنی وەزیران سەفین دزەیی سەرۆکی فەرمانگەی پەیوەندییەکانی دەرەوە، تیشکی خستە سەر ڕەوشی کۆچبەرانی هەرێمی کوردستان لە دەرەوە بە شێوەیەکی گشتی و کارەساتی ئەم دواییەی گیان لە دەستدان و بێسەروشوێنبوونی کۆمەڵێک لە هاووڵاتییان هەرێمی کوردستان لە ئەنجامی ژێرئاوکەوتنی سێ بەلەم لە کۆتایی ساڵی ڕابردوو کە بەشێکیان تا ئێستا بێسەروشوێنن. سەرۆکی فەرمانگەی پەیوەندییەکانی دەرەوە، ئاماژەیدا بە هەوڵەکانی حکومەتی هەرێم بۆ گەڕاندنەوەی تەرمەکان و هەروەها گەڕاندنەوەی ڕزگاربووان و گەڕان بە دوای بێسەروشوێنبووان، بە هه‌ماهه‌نگى له‌گه‌ڵ كونسوڵگه‌رى گشتى ووڵاتى یۆنان له‌ هه‌ولێر وباڵیۆزى یۆنان له‌ به‌غدا، وێڕای په‌یوه‌ندى بەردەوامی فەرمانگەکەیان له‌گه‌ڵ ڕێكخراوى كۆچى نێوده‌وڵه‌تى و یۆنامى و نووسینگه‌ى یه‌كێتنى ئه‌وروپا له‌ هه‌ولێر، هه‌ر بۆ ئه‌و مه‌به‌سته،‌ شاندێكى فه‌رمانگه‌ى په‌یوه‌ندییه‌كانى ده‌ره‌وه‌، سه‌ردانى یۆنانیان كرد و له‌گه‌ڵ به‌رپرسى دۆسیه‌ى كۆچبه‌ران له‌و ووڵاتە كۆبوونه‌وه،‌ تا ئێستا له‌ ده‌رئه‌نجامى ئه‌و هه‌وڵانەدا،‌ ته‌رمى 9 كۆچبه‌ر له‌سه‌ر ئه‌ركى سه‌رۆك وه‌زیران ڕاده‌ستى كه‌سوكاریان كراوه‌ته‌وه،‌ هه‌ر ئه‌مڕۆش شاندێکی حکومەتی هەرێم، جارێکی دیکە سەردانی یۆنان دەکەن بۆ گەیاندنی سامپلى كه‌سوكارى 29 له‌ قوربانیان بۆ ئه‌نجامدانی تێستى دى ئێن ئه‌ى، هەروەها تەواوكردنى كه‌یسى ڕێوار ڕێبوارى ته‌مه‌ن 11 سالان وگه‌ڕاندنه‌وه‌ى بۆ هه‌ولێر.
ئه‌نجومه‌نى وه‌زیران سه‌ره‌راى ده‌ستخۆشى له‌ هه‌وڵى فه‌رمانگه‌ى په‌یوه‌ندییكانى ده‌ره‌وه‌ و وه‌زاره‌ته‌كانى ناوخۆ وته‌ندروستى، ئه‌و لایه‌نانه‌ى ڕاسپارد كه‌ به‌رده‌وام بن له‌ هه‌وڵه‌كانیان له‌و باره‌یەوه‌، وه‌زاره‌تى ناوخۆش ڕاسپێردرا كه‌ به‌رده‌وام بن له‌ به‌دواداچوون ولێكۆڵینه‌وه‌ له‌و كه‌س و كۆمپانیایانه‌ى كه‌ بازرگانى به‌ ژیان و سه‌لامه‌تى هاووڵاتیانى هه‌رێم ده‌كه‌ن وڕێكارى قانونیان له‌به‌رامبه‌ر وه‌ربگیرێت.
لە هەمانکاتدا ئەنجومەنی وەزیران، داوا لە وڵاتی یۆنان دەکات بۆ بەردەوامی گەڕان بە دوای بێسەروشوێنەکان و لەو ڕووەشەوە حکومەتی هەرێم ئامادەی هەر ڕێکارێکی پێویستە

سۆران حەسەن

___

nusar1

واشنتۆن :دژی لە سێدارەدانی حەیدەر قوربانی خۆپیشاندان بەڕێوەچوو

nusar1

قەیرانی ئابوری و بێکاری کێشەیەکی زۆری بۆ کوردانی باکوور دروستکردووە

nusar1
KDC

FREE
VIEW