KDC

گۆڕانکاریەکانی کێشەی ئۆکرانیا و ڕووسیا

سەرۆکی ئەمەریکا و سەرۆکی فەڕەنسا ڕێکەوتن کە وەڵامێکی خێراو دروستی ڕووسیا بدەنەوە لە کاتی هێرش داگیرکاری بۆ سەر ئۆکرانیا

سەرۆک کۆماری فەرەنسا ئیمانوێل ماکرۆن و جۆ بایدن سەرۆکی ئەمەریکا ڕێککەوتوون کە وەڵامێکی دروستی سەربازی ڕووسیا لە سنووری ئۆکرانیا ڕێکبخەن. لە بەیاننامەیەکی کۆشکی سپیدا جەختی لەسەر بەردەوامبوونی هاوئاهەنگییان لە ڕووی دیبلۆماسی و ئامادەکاریەکان بۆ سەپاندنی سزای ئابووری خێرا و توند بەسەر ڕووسیادا لە ئەگەری داگیرکردنی ئۆکرانیادا
ئاژانسی فرەنس 24 بڵاویکردەوە کە سەرۆکی فەڕەنسا سەردانی ڕووسیا دەکات ،بۆ بەدواداچوون چارەسەرە دیپلۆماسیەکان تاڕێگری شەڕ لە ناچەکەدا بکات
هەروەها لە بەیاننامەی کۆشکی سپیدا هاتووە کە ماکرۆن و بایدن لە میانەی گفتوگۆیەکی تەلەفۆنیدا پشتیوانی خۆیان بۆ سەروەریی و تەواوی خاکی ئۆکرانیا دووپات کردەوە

تۆری هەواڵی سی ئێن ئێن بلاوکردەوە کە ئەمەریکاو هوپەیمانەکانی لە بەرامبەر گرژیەکانی ڕۆژهەڵاتی ئەوروپا یەکگرتوون ،کەشتی فرۆکە هەڵگری یە ئێس ئێس هاری ئێس تورمان لە ئەورپایە بۆ بەهێزکردنی هێزەکانی هاوپەیمانان و کاریگەریان لە سەر دۆخی ناوچەکە دەبێت

لە کاتێکدا ڕووسیا بەردەوام دەبێت لە کۆکردنەوەی ژمارەیەکی زۆر سەربازەکانی لە نزیک سنووری ئۆکرانیا، ئەمەریکا ڕایگەیاندووە ،کە یارمەتی بەهێزکردنی زیاتری هێزەکانی ناتۆ دەدات. کە ئەمە یەکەم جارە لە دوای جەنگی ساردەوە ئەو هەموو کەشتی فڕۆکەهەڵگرەکان لە ژێر فەرمانی ناتۆدا دانراون

ئەمریکاکەشتی فرۆکە هەڵگری هاری ئێس ترومەنی لە ئەوروپا زیاتر لە پلان دانراو هێشتەوە، چونکە گرژییەکان لەگەڵ ڕووسیا بەردەوامی هەیە ،و بۆ دڵنیاکردنەوەی هاوپەیمانەکان کە ئەمەریکا هەمیشە پشتیوانیان دەبێت

لەلایەکی ترەوە وەزارەتی بەرگری ڕووسیا موشەکی بەرگری ئێس 400 لە وڵاتی بیلاروسیا جێگیر کرد
سایتی ئاڕ تی ڕووسیا بڵاویکردەوە ،کە وەزارەتی بەرگری ڕووسیا لە بەیاننامەیەکدا موشەکی بەرگری ئێس 400 ڕەوانە بیلارووسیا کردووە ،تا ئامادەی تاقیکردنەوە بەرگریەکان بێت ،کە بڕیارە لەم مانگەدا مانۆری هاوبەشی سەربازی لە ڕووی پەرپەچدانەوەی خێراو بەرگری بەهێزی هێزەکانی ڕووسیاو بیلاڕووسیا دا بکرێت

سۆران حەسەن

___

پەیامی سەرخۆشی کۆنفدراسیۆنی ڕەوەندی کوردستانی بۆ بنەماڵەو کەسوکاری عومەر چاوشین

nusar1

پرۆفایلی ڕیڤاڵدۆ

nusar1

میسی هەنگاو بەرەو کارێکی نوێ دەنێت

nusar1
KDC

FREE
VIEW