KDC

ڕیاڵ مەدرید و ئەتلەتیکۆبلباو یاری کۆتایی جامی سوپەر ئیسپانی ئەنجام دەدەن

ئەمڕۆ لەیاریگای مەلیک فەھدی نێودەوڵەتی دەبێتە شانۆی بەیەک گەییشتنی ئەستێرەکانی ھەردوو یانەی ڕیاڵ مەدرید و ئەتلەتیک بلباو لە فایناڵی جامی سوپەری ئیسپانیی یاریەکەش کاتژمێر
١١:٣٠شەو بەکاتی هەرێمی کوردستان

ڕکابەرییەکانی جامەکەش لە وڵاتی سعودیە ئەنجام دەدرێت و ھەرچوار یانەی ( ڕیاڵ مەدرید و بەرشەلۆنە و ئەتلەتیک بلباو و ئەتلەتیکۆمەدرید ) بەشداربوون .
ڕیاڵ مەدرید لەبەرشەلۆنەی بردەوە و خۆی گەیاندە یاری کۆتایی ، ئەتلەتیک بلباویش رێگەی نەدا یاری کۆتایی بەتەواوی ببێتە مەدریدی و شکستی بە ئەتلەتیکۆمەدرید ھێنا .
ئێستا ھەردوو یانە جەنگی بەدەسھێنانی یەکەم نازناو لە ساڵی نوێ دەکەن ، ڕیاڵ مەدرید جوانترین ساتەکانی لەم وەزرەدا دەنوسێتەوەو یاریزانەکانی لوتکەی ئاست بەرزی پیشان دەدەن ، میستەر ئەنجیلۆتی گۆڕانکارییەکی زۆری لە ئاستی یاریزانەکانی کردوەو لە ڕووی جەستەییەوە بەتەواوی ئامادەن .
بینزیما و فینیسیۆس جۆنێور لە ھێڵی پێشەوە دوانەیەکی ترسناکیان دروستکردوە و لە ڕووی ھێرشبەرییەوە یانەیەکی تۆقێنەرن، لەبەرامبەردا ئەتلەتیک بلباو بە ھەمان ڕۆحیەتی یاری نێوان ئەتلەتیکۆ مەدریدەوە بەرەنگاری یانەی شاھانە دەبنەوە و ھەوڵی بەدەسھێنانی نازناوەکە دەدەن ، مارسیلینۆ تۆڕاڵی راھێنەری یانەکەی ھەرێمی باسک باس لە توانا و ئاست بەرزی یاریزانەکانی دەکات و ئاماژە بۆ ئەوە دەکات ئێمە ھەمیشە تەواوی ھەوڵەکانمان دەخەینە گەڕ لە پێناو ئەوەی بردنەوە بەدەسبھێننین و ئامادەین بۆ بەرەنگاربونەوەی یانەی ڕیاڵ مەدرید ، لە ئێستادا یانەکەم لە باشترین ئاستەکانی خۆیدایە و لەگەڵ سێ یانەی بەھێزی ئیسپانیا بەشداریی جامی سوپەرمان کردوە ، لە ئەتلەتیکۆ مەدریدمان بردەوە و یاریزانەکانی ویستی ئەوەیان ھەیە شکست بە ڕیاڵ مەدریدیش بھێنن و نازناوەکە بەرز بکەینەوە ، دەربارەی ئەو یارییە کارلۆ ئەنجیلۆتی راھێنەر ئاماژەی بۆ ئەوەکردوە کە تیپەکەی تەواوی ئامادەکارییەکانی ئەنجامداوە، فشار لە ھیچ یاریزانێک ناکەین بۆ یاریکردن ، دەربارەی پلانی یانەکەی ، ئەنچیلۆتی ئەوەی ئاشکراکردوە کە پلانی یاری کردن دەگۆرێت و بە شێوازێکی نوێ دژی یانەی بلباو یاردەکەن .

ڕیاڵ مەدرید و ئەتلەتیک بلباو لە ڕابردوودا 105 جار بەرامبەر یەک لە خولی ئیسپانیا و جامی شا و سوپەری ئیسپانیا و جامی ڕامۆن دی کارانزا ڕووبەڕووی یەک بوونەتەوە و ڕیاڵ مەدرید خاوەنی 56 بردنەوەیە، بلباویش 33 بردنەوەى هەیە و لە 16 یاریشدا یەکسانبوون

یەکەم یاری نێوان هەردوو یانەش دەگەڕێتەوە بۆ ساڵی 1903 لە جامی شا و دوا ڕووبەڕووبونەوەش لە 22ی کانوونی یەکەمی ساڵی ڕابردوو بووە لە خولی ئیسپانیا، لەسەر ئاستی جامی سوپەریش دووەم جارە بەرامبەر یەک یاریدەکەن کە کۆتا جار لە نیوەى کۆتایی وەرزی ڕابردوو بوو کاتێک ڕیاڵ مەدرید دووچاری شکستهات و بلباو دوای بردنەوەى لە بەرشەلۆنە لە یاری کۆتایدا نازناوەکەى بەدەستهێنا.

___

بەڵگەیەکی نوێ بۆژیان لەسەر هەسارەی موشتەری

nusar1

سویسرا : ناوەندی ڕەوەندی کوردستانی بەشداری گردبوونەوەی گەلانی ئێران دەکەن

nusar1

لە ئەمەریکا پزیشکێکی کورد خەڵاتێکی نێودەوڵەتی لە بواری داهێنانی پزیشکی وەردەگرێت

nusar1
KDC

FREE
VIEW