KDC

سەرۆکی ئەمەریکا کوژرانی خەلیفەی داعشی ڕاگەیاند

جۆ بایدن سه‌رۆكی ئه‌مریكا ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه‌ رایگه‌یاند، هێزه‌ سه‌ربازیه‌كانی وڵاته‌كه‌ی ئۆپراسیۆنێكی سه‌ربازیان له‌ باكوری رۆژئاوای سوریا ئه‌نجامدا و ئه‌بو ئیبراهیم قوڕه‌یشی فه‌رمانده‌ی چه‌كدارانی داعشیان كوشتوه‌.

جۆ بایدن له‌ وتارێكدا رایگه‌یاند، هێزه‌كانی ئه‌مریكا دوێنێ چوارشه‌ممه‌ ئۆپه‌راسیۆنێكی سه‌ركه‌وتوانه‌ی دژه‌تیرۆریان له‌ باكوری ڕۆژئاوای سوریا ئه‌نجامدا، بۆ پاراستنی گه‌ل و هاوپه‌یمانه‌كانی ئه‌مریكا، تاوه‌كو جیهان بكه‌نه‌ شوێنێكی ئارامتر.

له‌ ئه‌نجامی ئازایه‌تی و لێهاتویی هێزه‌كانی ئه‌مریكا سه‌ركه‌وتین له‌ كوشتنی ئه‌بو ئیبراهیم قوڕه‌یشی سه‌ركرده‌ی داعش
وتیشی، “له‌ ئه‌نجامی ئازایه‌تی و لێهاتویی هێزه‌كانی ئه‌مریكا سه‌ركه‌وتین له‌ كوشتنی ئه‌بو ئیبراهیم قوڕه‌یشی سه‌ركرده‌ی داعش، هه‌مو ئه‌و سه‌ربازانه‌شی كه‌ به‌شداربون له‌ ئۆپه‌راسیۆنه‌كه‌دا به‌بێ زیان گه‌ڕانه‌وه‌”.

ئه‌ركێكی دژه‌تیرۆریان له‌ باكوری ڕۆژئاوای سوریا ئه‌نجامدا
پێشتر وه‌زاره‌تی به‌رگری ئه‌مریكا “پنتاگۆن” رایگه‌یاندبو، هێزه‌كانی ئۆپه‌راسیۆنی تایبه‌ت له‌ ژێر فه‌رمانده‌یی ناوه‌ندی ئه‌مریكادا، ئه‌ركێكی دژه‌تیرۆریان له‌ باكوری ڕۆژئاوای سوریا ئه‌نجامدا.

جۆن كێربی، وته‌بێژی پنتاگۆن وتی، “ئه‌ركی هێزه‌كانی ئۆپه‌راسیۆنه‌ تایبه‌ته‌كانی ئه‌مریكا له‌ باكوری ڕۆژئاوای سوریا سه‌ركه‌وتو بوه‌ و هیچ زیانێكی گیانیی ئه‌مریكاش نییه‌”.

___

هونەرمەندی کورد حیکمەت هیندی لە حیکمەتی هونەردا

nusar1

کۆمسیۆنی نێودەوڵەتی بێسەروشوێنبوان: بەهەرتێچوویەک بێت منداڵە ونبوەکانی هەڵەبجە دەبێت بدۆزرێنەوە

KDC

گەورەترین کەشتی جیهان ئامادەکاری بۆ گەشتکردن دەکات

nusar1
KDC

FREE
VIEW