KDC

ئەنجوومەنێک لە ئەوروپا بۆ کێشەی کۆچبەران دادەمەزرێت

لە ئاکامی لێشاوی پار ساڵی کۆچبەران لە بیلاڕووسیا بۆ وڵاتانی لیتوانیا و ئیستۆنیا و پۆلۆنیا کە دەنگدانەوەیەکی سیاسی هێنایە ئاراوە ،لە کاتێک دا پرسی کۆچبەران تێکەڵی بەرژەوەندیە سیاسیەکان کرا
لەسەر بیرۆکەی ئیمانێل ماکرۆن سەرۆکی فەرەنسا ڕۆژانی چوارشەمە و پێنجشەممە لە کۆبوونەوەی ئەنجوومەنی وەزیرانی ناوخۆی یەکێتی ئەوروپا لە شاری لەیل لەباکووری فەڕەنسا پێشنیاری ئەنجوومەنی کۆچبەرانی ئەوروپا هاتە ئاراوە ، لە کۆبوونەوەکەدا کارلین کەلین سوتەر وەزیری دادو پۆلیس سویسراش ئامادەبوو ،وا بڕیارە لە مانگی سێ یەکەم کۆبوونەوەی خۆی بکات ،کە ئەندامانی وڵاتانی شنگن بەشدارن

سایتی سویس ئینفۆ بلاویکردەوە ،کە سویسرا بەشداری لە ئەنجومەنی نوێی شینگنی دەکات ،کە سەرۆک کۆماری فەڕەنسا ئیمانوێل ماکرۆن پێشنیاری کردووە ،ئامانج لەو ئەنجوومەنە سیاسەتی کۆچبەرانی ئەوروپا باشترڕێکبخرێت ،ڕێوشوێنەکانی ئاسایش و وەڵامی خێراو دروستی لێشاوی پەنابەران وەک ئەوەی پار ساڵ لە سنوورەکانی بیلاروسیا و یەکێتی ئەورپا هاتەئاراوە

سەرۆکی فەڕەنسا لەم بارەوە ڕایگەیاند :ئەم ئەنجومەنە دەتوانێت ببێتە پاڵنەرێک بۆ ئەوروپایەکی بەهێز و پارێزگاری لە داواکاران بکات و چارەنووسمانە کە بتوانێت سنوورەکانمان کۆنترۆڵ بکات

هەروەها کارین کێلەر سۆتەر ڕایگەیاند :سویسرا ئەندامی یەکێتی ئەوروپا نیە ، بەڵام ئەندامی شینگنە، سویسرا بە دڵنیاییەوە دەبێتە بەشێک لەو ئەنجومەنە ،سەرەتای ئەم هەفتەیە سویسرا وەڵامی ئەرێنی لە ماکرۆنەوە سەبارەت بە ڕۆڵی سویسرا پێگەیشت
سووتەرلە درێژەی لێوانەکەی ڕایگەیاند : یەک بوار هەیە کە پێویستە کاری هاوبەشی لەگەڵ بکەین ئەویش کۆچبەران و ئاسایشی ئەوروپایە ، پاراستنی سنورە دەرەکییەکانی شینگن نیگەرانییەکی سەرەکی هەردوو لایەنی یەکێتی ئەوروپا و سویسرا بووە و ئەو پشتیوانی لەو بۆچوونەی ئیمانوێل دەکات،کە سنوورەکان چاودێری تۆکمە هەبێت بۆ ئەو باجە ئازادی سنورەکەنمان پارێزراوتردەبێت

سۆران حەسەن

___

پەیامی مەکتەبی پەیوەندییە گشتییەکانی سۆسیالست دیموکراتی کوردستان

KDC

ڕەوەندی کوردستانی لە نەمسا بەشداری ڕێپێوانی یەکی ئایار دەکەن

nusar1

ناوەندی بەلجیکا و کۆمەڵەی هیوا هەماهەنگی یەکتردەکەن

nusar1
KDC

FREE
VIEW