KDC

ناکۆکی ئەورپییەکان لەسەر سیاسەتی پەنابەری بەردەوامە

ئەڵمانیا و فەرەنسا هەوڵی رێکخستنی سیاسەتی پەنابەری ئەوروپا دەدەن و لە بەرانبەردا نەمسا دەڵێ کۆچبەری زیاتر وەرناگرن و پێویستە سنوورەکانی یەکێتی ئەوروپا بپارێزرێن.

نانسی ویسەر، وەزیری نێوخۆی ئەڵمانیا، لە کۆبوونەوەی ڕۆژی پێنجشەممە، 3ی شوباتی 2022دا، جەختی لەسەر ئەوە کردەوە، کە ئەڵمانیا پشتگیری ئەوروپایەکی کراوەی مرۆیی دەکا، ئاماژەی بەوەشدا، کە وڵاتەکەی ساڵی 2015 پێشوازی لە یەک ملیۆن پەنابەری سوریا کردووە.

ژان ئەسێلبۆرن، وەزیری دەرەوەی لوکسەمبۆرگ، بەرپرسی کۆچ و پەنابەرێتی، ئەو پێشکەوتنەی کە فەرەنسا و ئەڵمانیا ئەنجامیان داوە، بە ڕوناکییەکی کەمی وێناکرد، هاوکات ئەوەشی گوت، کە بە دڵنیاییەوە پێویستە وڵاتانی دیکە، پشتگیری دەستپێشخەری دابەشکردنی پەنابەران بکەن، چونکە بۆ پشتگیریکردنی دەوڵەتە بچووکەکانی وەک لۆکسمبۆرگ، ئیرلەند، فینلاند و پورتوگال بەس نییە.

پێش کۆبوونەوەکە، سەرۆکی فەرەنسا ئێوارەی ڕۆژی چوارشەممە گەشتی بۆ لیل کرد، تا لەگەڵ وەزیرانی نێوخۆی ئەوروپا کۆببێتەوە، نانسی ویسەر وەزیری نێوخۆی ئەڵمانیا، ئاماژەی بە پشتیوانی 12 وڵاتی ئەوروپا کرد، کە ئامادەن بێنە نێو هاوپەیمانی ئارەزوومەند.

لۆکسمبۆرگ پێیوایە ئەو وڵاتانەی ڕەتیدەکەنەوە پەنابەر وەربگرن، دەبێت هاوکاری دارایی دابین بکەن، هاوکات ئەسێلبۆرن ڕەخنەی لەو وڵاتانە گرت و گوتی، هەندێ وڵات ناتوانن خۆیان بشارنەوە، کە ڕەتی دەکەنەوە پەنابەر وەربگرن، گێرهارد کارنەر، وەزیری نێوخۆی نەمسا، دەستپێشخەری کرد لە رەتکردنەوەی فرانکۆ-ئەڵمانی و هاوپەیمانی ئارەزوومەندی، لە میانەی کۆبوونەوەکەدا داوای لە هاوپەیمانی ئارەزوومەند کرد، هیچ قسەیەک بۆ وەرگرتنی کۆچبەری زیاتر ناکرێت، بەڵکو پێویستە سنوورەکانی دەرەوەی ئەوروپا باشتر بپارێزرێت.

لەو چوارچێوەیەدا وەزیری نەمسا، ئاماژەی بە بەیاننامەیەکی هاوبەشی 16 وڵات کرد، کە دوای کۆنفرانسێکی ئەم دواییەی لیتوانیا دەرکرا و، تێیدا کۆمیسیۆنی ئەوروپا داوای یارمەتی دارایی کرد بۆ دروستکردنی پەرژین، تا سنوورەکانی یەکێتی ئەوروپا لەگەڵ بیلاڕووس، بۆ ڕێگەگرتن لە چوونەژوورەوەی کۆچبەران بگرن.

هەروەها سەرۆکی فەرەنسا لە میانەی چاوپێکەوتنێکیدا لەگەڵ وەزیرەکانی ئەوروپا، پشتیوانی لە پاراستنی باشتر و پاراستنی سنوورەکانی ئەوروپا کرد و، گوتی کۆچکردن بووەتە چەکێکی دووبەرەکی، کە دەتوانێت هەڕەشە لە سەقامگیریی ئێمە بکات.

جێی باسە، لە ساڵی 2015ەوە وڵاتانی یەکێتی ئەوروپا سەرکەوتوو نەبوون بە چاکسازی لە سیاسەت و یاساکانی مافی پەنابەری و وەرگرتنی پەنابەران.

___

برۆکسل: نوێنەری کۆنفدراسیۆن داوای کۆنفرانسێکی نێودەوڵەتی لەسەر پرسی کوردستان دەکات

nusar1

سوید:دوای زیاتر لە ساڵێک منداڵێکیان بۆ دایک و باوکی گەڕاندەوە

nusar1

پەیامی کۆنفدراسیۆنی ڕەوەندی کوردستانی لە ساڵیادی کیمیابارانکردنی هەڵەبجەی شەهید

nusar1
KDC

FREE
VIEW