KDC

دواین گۆرانکاری گرژی و ئاڵۆزییەکانی ئۆکرانیا و ڕووسیا

گرژییەکانی ئۆکرانیا و ڕووسیا ڕۆژانە ئامادەکارییەکان لەلایەن وڵاتانی ڕۆژئاوە بۆ بەرگری و ئاماداکارییەکانی هێزەکانی ڕووسیا بەردەوامە
لەم چوارچێوەیەدا ئەمەریکا هێزەکانی لە ڕۆژهەڵاتی ئەوروپا زیاتر بڵاو دەکاتەوە ،ڕۆژی شەممە سێ هەزار سەربازی تری ئەمەریکا بەرەو پۆلۆنیا بەڕێکران ،لەسەرەتایی ئەم مانگەش سەرۆکی ئەمەریکا 8500 سەربازی ئامادەباشی بۆ هەر ئەگەرێک ئامادەکرد

هەروەها بەرپرسانی ئەمەریکا ئاماژە بەرەو پێشچوونی ئامادەکاریەکانی ڕووسیا بۆ سەدا حەفتە کردووە بۆ داگیرکردنی ئۆکرانیا

تۆری هەواڵی فرەنس 24لە زاری وتەبێژێکی سوپای پۆلۆنیا بڵاویکردەوە ،کە گواستنەوەی هێزەکانی ئەمریکا بۆ پۆڵەنیا وەک بەشێک لە دلنیاکردنەی هاوپەیمانانمان سەبارەت بە گرژییەکانی ڕووسیا و ئۆکرانیا دەستی پێکردووە
یەکەم هێزی سەربازی گەیشتوونەتە فڕۆکەخانەی یسیۆنکا لە باشوری ڕۆژهەڵاتی وڵات
لە بارەوە بێرگینسلاڤ لیکزینسکی ڕایگەیاند :کە بەشی زۆری هێزەکان کەپێک هاتوون کە 1700 کەتیبە ئەمریکییە بەم نزیکانە دەگات
کە ئامادەکارییە لۆجستییەکان لە هەفتەی ڕابردووەوە دەستیپێکردووە ڕۆژی شەممە، یەکەم فڕۆکەی هەڵگری سەربازی لە بەشی 82ی ئاسمانی ئەمریکا لە یسیۆنکا نیشتەوە

سوپای ئەمریکا لەبەیاننامەیەکدا ڕایگەیاند :کە جەنەراڵ کریستۆفەر دۆناهوی فەرماندەی فرقەی 82 هێزەکانیان لە پۆلۆنیا جیێگیربوون

هەروەها مات ویسەر، وتەبێژی هێزی 18یەمین لە هێزی ئاسمانی ڕایگەیاند جێگیر بوونمان لێرە بۆ پاڵپشتی هێزەکانمانە بەهێزکردنی هێزەکانی ئەمریکایە لە ئەوروپا و پابەندبوونمان بە هاوپەیمانان و هاوبەشەکانمان لە ناتۆ نیشان دەدات

لەلایەکی ترەوە بەرپرسانی ئەمەریکا ڕایانگەیاند، کە ڕووسیا ئامادەکارییەکان چڕ کردۆتەوە بۆ داگیرکردنیەکی بەرفراوانی ئۆکرانیا و لەئێستا دا 70٪ ی ئەو هێزە ئامادەیی بۆ ئەنجامدانی ئۆپەراسیۆنێکی لەو شێوەیە هەیە

هەواڵگری ئەمەریکا دیاریان نەکردووە، کە ئایا ڤلادیمیر پۆتینی سەرۆکی ڕووسیا بڕیاری داوە بۆ هێرشەکە یان نا و هەموو بژاردە گونجاوەکانی لە بەردەمیدا هەیە لەپشتگیری کردنی هەرێمێکی وەک دۆنباس کە لایەنگیری جیابوونەوەی ئۆکرانیا دەکەن ،لە پێناو بەرگریکردنیان بڕیاری داگیرکاری بدات

لایەنی ڕووسیا دیمیتری پۆلیانسکی، جێگری یەکەمی نوێنەری هەمیشەیی ڕووسیا لە نەتەوە یەکگرتووەکان ڕایگەیاند بیرکردنەوەی وڵاتانی ڕۆژئاوا کە چەند ڕۆژە لە بارەی هێرشکردنە سەر کییڤ تەنها بیرێکی شێتی و ترسە

پۆلیانسکی لە لاپەڕەی تویتەرەکەیدا، لەسەر ئەو هەواڵانەی کە میدیاکانی ڕۆژئاوا بڵاویان کردووەتەوە، لە تویتەرەکەیدا نووسیویەتی: “شێتی و ترس بەردەوامن… چی ڕوودەدات ئەگەر بڵێین ئەمریکا دەتوانێت لە یەک هەفتەدا لەندەن داگیردەکات .
ئەوکاتە 300,000 کەس لەناو دەچن کەواتە بە پشتبەستن بەهەواڵی بێ بنەما بەناوی هەواڵگری ڕاست نییە ،ئەمەش بۆ ڕووسیا و ئۆکرانیاش هەروایە ڕاستنیە

سۆران حەسەن

___

ئەڵمانیادا حیزبی سۆشیال دیموکرات بەجیاوازییەکی کەم سەرکەوتنی بە دەستهێنا

KDC

تورکیا و عێراق ڕێکەوتننامەیەکیان واژوو کرد

KDC

نزیکەی 500 کۆچبەر لە تونێلێکی تەسکی باکووری پاریس دەگوێزرێنەوە 

KDC
KDC

FREE
VIEW