KDC

تورکیا :قەیرانی ئابووری منداڵانی لە قوتابخانەکان دابڕیووە


کێشەی هەڵئاوسانی ئابووری تورکیا بە هۆی دابەزینی بەهایی لیرەی تورکی لە بازارەکانی جیهان ،ڕێژەی بەرزی بێکاری لە تورکیا زۆر بووە بەهۆیەوە منداڵان لە قوتابخانەکان دووردەکەونەوە
بەپێی ڕاپۆرتی تۆری هەواڵی ئەلعەرەبییە بڵاویکردۆتەوە ،بەهۆی لەدەستدانی بەهای لێرەی تورکی ڕێژەی بێکاری زۆر بەرزە ،بەهۆیەوە دابڕانی یەکجاری منداڵان لە قوتابخانە پەرەیسەندووە یان ناو بەناو پابەندن بەکاتی دەوامی قوتابخانەکانیانەوە بوون

بە پێی ڕاپۆرتی دەزگایەکی پەروەردەیی تورکیا ، سەدان هەزار منداڵی تورکی لە ماوەی ساڵی خوێندنی ڕابردووی ساڵی 2020-2021دا بە تەواوی یان نیوە ،واتە ناو بەناو لە خوێندگاکانیان دابڕاون ،ئەمەش بەهۆی سیاسەتی پارتی فەرمانڕەوا کە ئۆردۆگان
سەرۆکیایەتی دەکات
قەیرانی بەرزی ئابووری تورکیایی گرتۆتەوە
بەپێی ئاماری ئەو کۆمەڵە پەروەردەییە بۆ ساڵی خوێندنی 2020بۆ2021نزیکەی 676هەزار منداڵ لە تورکیا ،کە تەمەنیان لە نێوان 6بۆ17 ساڵی بەشێوەیەکی نارێک پابەندی کاتی خوێندگاکانیان بوون ،واتە ناو بەناو لە خوێندن دابڕوان ،هەروەها نزیکەی 155938 بەتەواوی وازی لە خوێندن هێناوە لە بەر هەژاری بۆ دەسکەوتنی دەرامەتی خێزانی لە بازارەکاندا کار دەکەن بەپێی ئەوەی هاجەر فۆجۆ بەڕێوەبەری ڕێکخراوی خوار پلەی هەژاری (الفقر المدقع) ئاشکرایکردووە
بەپێی ڕاگەیاندێکی پێشووی سەدرردین کایا، سەرۆکی لقی دیاربەکر سەندیکایی کرێکارانی پەروەردەی تورکیا بڵاوی کردەوە، ئەو منداڵانە کە دەستیان لە دەوامی قوتابخانەبەکاتی یان بەتەواوی هەڵگرتووە، لە شارێکەوە دێن کە ڕێکخراوەکانی کۆمەڵگەی مەدەنی لە تورکیا دەڵێن پەراوێزخراون
ئەو کۆمەڵ تورکیا هۆشداری داوە کە خێزانەکان لەبەر کەم دەرامەتی خوێندنی گرنگی بە منداڵەکانیان بۆ خوێندن نادەن ،هۆکارە بۆ ئەوەی منداڵ وازلەخوێندن بێنێت ،ئەمەش لە دواڕۆژ کاریگەری لەسەر خۆیان و کۆمەڵگەش دروست دەکەن
هەربەپێی لێکۆڵینەوەکانی ئەو ڕێکخراوە کە بەشێوەی مەیدانی لە بازارەکان و شوێنە گشتیەکان کردویەتی نزیکەی 720 هەزار منداڵ کاردەکەن ،هەرچەندە بەپێی یاسا منداڵ بۆیان نیە کاربکەن

بەپێی سەندیکای یەکێتی کرێکاران ناسراو بە DISK، ژمارەی منداڵانی کرێکار زۆر زیاترە لەداتاکانی پەیمانگای ئاماری تورکیا
پێشبینە فەرمییەکان لەلایەن ئەو سەندیکایە دەریدەخەن کە زیاتر لە 2 ملیۆن منداڵ لە تورکیا کار دەکەن، ئەم ژمارەیە ئەو منداڵانەی ئاوارە سورییەکان ناگرێتەوە ،کە لەو وڵاتەدا کار دەکەن

سۆران حەسەن

___

بەلجیکا: ناوەندی ڕەوەندی کوردستانی گردبوونەوەیەکی جەماوەری سازدەکات

nusar1

کۆمیتەی هاوکاری هێزە کوردستانییەکان بانگهێشتی کوردستانیانی ئەڵمانیا دەکات

nusar1

کاندیدی ڕاسترەوی سەرۆکی فەرنسا بەڵێنی داوە هەرچی پەنابەرە نایاساییەکانە دیپۆرتی وڵاتی خۆیان بکاتەوە

nusar1
KDC

FREE
VIEW