KDC

ماکرۆن داوای هاوسەنگی نوێ بۆ ئاسایشی ئەوروپا دەکات

لەبەردەوامی کێشەکانی ئۆکرانیا و رووسیا دا لە بارەی مانۆری سەربازی و کۆکردنەوە و بڵاوپێکردنی هێزەکان لەنزیک و سنوری کێشە لەسەرەکان ،لەگەڵ ئەوەشدا چارەسەرە دیپلۆماسیەکان کۆتاییان نەهاتووە
لەو نێووەندەدا سەرۆکی فەڕە نسا پێش ئەوەی بەرەو مۆسکۆ بەرێبکەوێت ڕایگەیاند :ڕێکەوتن بۆ خۆلادان لە جەنگ هەلێکی گونجاوە ، ڕووسیاش مافی خۆیەتی نیگەرانی ڕەوشی ئاسایشی خۆی بێت ،بەڵام سەروەری ئۆکرانیا جێگایی گفتوگۆ نییە
هەروەها ڕایگەیاند :پێویستە هاوسەنگیەک بێتە ئاراوە بۆ ئاسایشی وڵاتانی ئەوروپا و نیگەرانیەکانی ڕووسیاش لەبەرچاو بگیرێت ،بەڵام سەروەری ئۆکرانیا بواری گفتگۆی نیە
ئەمەو ماکرۆن لە لێدوانێکی بۆ ڕۆژنامەی جۆرناڵ دو دیمانژ ڕایگەیاند ،ئامانجی ڕووسیا ئۆکرانیا نیە ،بەڵکو نیگەرانیەکانی لە بارەی بنکەی هێزەکانی ناتۆ و یەکێتی ئەورپایە ،کۆبوەنەوەش لەگەڵ پۆتین بەهیوای ڕێگریکردن لە جەنگ بێت ،سەرۆکی ڕووسیاش بۆ کۆبونەوەی فراوان و کراوە ئامادەیە

تۆری هەواڵی بی بی سی بڵاویکردەوە ،کەماکرۆن کە ڕۆژی یەکشەممە لەگەڵ جۆ بایدنی سەرۆکی ئەمریکاش قسەی کرد، هۆشداری لە کاری تاک لایەنەی مۆسکۆ بۆ یەکلاکردنەوەی کێشەکان دا، و وتی «ڕووسیا مافی ئەوەی هەیە نیگەرانییەکانی خۆی زیاتر بکات بەڵام وتووێژێک لەگەڵ ڕووسیا نابێت بە لاوازبوونی هیچ وڵاتێکی ئەوروپیدا تێپەڕێت
وتیشی: پێویستە برا ئەوروپیەکانمان بپارێزین بە پێشنیارکردنی هاوسەنگییەکی نوێ، کە توانای پاراستنی سەروەریی و ئاشتی بۆ هەموان هەبێت

جێی باسە وابڕیارە ئەمڕۆ ماکرۆن سەردانی مۆسکۆ بکات و ڕۆژی داواتریش سەردانی کییڤ بکات ،هەروەها شولتس ڕاوێژکاری ئەڵمانیا سەردانی جۆن بایدن سەرۆکی ئەمەریکا بکات لە هەوڵە دیپۆلماسیەکان بۆ چارەسەرکردنی کێشەی ئۆکرانیا کە هاوسەنگیەک لە نێوان پرۆژەی ڕووسیاو داواکاری ناتۆو یەکێتی ئەورپادا دروستبکەن

سۆران حەسەن

___

ڕووسیا مەرجی داواکارییەکانی بۆ کێشەی ئۆکرانیا زۆر دەبێت وبۆ ڕۆژی دووەم بۆردوومانەکان بەردەوامە

nusar1

ئاھەنگی نەرۆز لە وڵاتی نەمسا لە شاری وییەن بەڕێوە چوو 

KDC

کوردێک دەبێتە وەزیری پەروەردەی بەریتانیا

KDC
KDC

FREE
VIEW