KDC

دوو گەنجی کورد دەستگیردەکرێن

دوو لاوی خەڵکی جوانڕۆ کە ئامۆزای یەکترین لەلایەن هێزە ئەمنییەکانەوە دەستگیرکران، کە تەمەنیان 18 ساڵ و 30 ساڵن.

بە گوێرەی هەواڵی ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، ڕۆژی دووشەممە 7ی مانگ، هێزەکانی ئیدارەی ئیتڵاعاتی جوانڕۆ، لە یەکێ لە شەقامەکانی ئەو شارە، مێرمنداڵێکی تەمەن 18 ساڵییان بە ناوی ڕامین قادری دەستگیرکردووە ، بۆ شوێنێکی نادیاریان گواستووەتەوە.

هاوکات پێشتریش، سەعید قادری تەمەن 30 ساڵ و ئامۆزای ڕامین-یان، لە یەکێ لە شەقامەکانی جوانڕۆ دەستگیرکردووە.

بە گوتەی سەرچاوەیەکی ئاگادار، هێزە ئەمنییەکان بە بێ پیشاندانی هیچ بەڵگەیەکی دادوەری ئەم دوو هاووڵاتییە کوردەیان دەستگیرکردووە ، تا ئێستا هیچ زانیارییەک لەسەر هۆکاری دەستگیرکرانی سەعید قادری و ڕامین قادری ، ئەو تۆمەتانەی کە خراوەتە پاڵیان دیار نییە.

___

دوای 30ساڵ تورکیا و ئەرمینیا لەسەر ئاسایکردنەوەی پەیوەندیەکانیان کۆبوونەوە

nusar1

ئیسرائیل شوێنی مەشقی هاویشتنی درۆنە ئێرانییەکان ئاشکرا دەکات

KDC

ئۆکرانیا ناوچەکانی باکوری وڵاتەکەی کۆنترڵکردەوە

nusar1
KDC

FREE
VIEW