KDC

واشنتن: ڕێککەوتنی بەرنامەی ناوکی لەگەڵ ئێران بەمەرجی خێراکردنی گفتگۆگۆکان دەبێت

ولایەتەیەکگرتووەکانی ئەمەریکا لە بارەی گفتوگۆکانی ڤێنا، بە مەبەستی ڕێککەوتنی بەرنامەی ناوکی ئێران، دەڵێ هەنگاوی باشی بڕیوە و پێویستە خێراتر بکرێت، چونکە ئێران بەرەوپێشچوونی خێرای لە پیتاندنی یۆرانیۆم بە دەستهێناوە.

تۆڕی هەواڵی سکای نیوز، بڵاوکردەوە، رێککەوتنی بەرنامەی ناوکی ئێران، مەرجە بە خێراکردنی گفتوگۆکانەوە، پەیوەندی گونجاو بۆ ڕێککەوتن هەیە، کە نیگەرانییەکانی هەموو لایەک لادەبات، بەڵام پێویستە گفتوگۆکان لە بارەی ڕێککەوتن، بە خێرایی بڕوات و، گەڕانەوە بۆ چوارچێوەی گفتوگۆکانی ساڵی 2015 مەحاڵ نابێت.

لەمبارەوە، وەزارەتی دەرەوەی ئێران، پێش کۆبوونەوەکانی ئەمڕۆ سێشەممە لە ڤێنا، ڕایگەیاند جارێ زووە ئومێدمان بە گفتوگۆکان هەبێت، بەڵام ڕێگای گفوتگۆکان کراوەن و، ئێران جەخت لە هەڵگرتنی سزا ئابوورییەکان دەکاتەوە و لەسەر هەڵوێستی پێشوویان پابەندن.

کۆتایی مانگی ڕابردوو، لە گۆڕانکارییەکی نوێدا، وەزیری دەرەوەی ئێران، حسێن ئەمیر عەبدوڵڵایان، ئامادەیی وڵاتەکەی دەربڕی، کە ڕاستەوخۆ لەگەڵ ئەمەریکادا گفتوگۆ بکات لە بەرانبەر بەرەوپێشچوون بۆ ڕێککەوتنی بەرنامەی ناوکی ئێران.

ئەمەریکاش پشتگیری هەوڵەکانی بۆ گفتوگۆی راستەخۆ بە ئامادەبوونی شاندی ئەمەریکا لە ڤێنا کرد و، بە هەنگاوێکی باش وێنای کرد، کە پێشتر وەک چاودێر ئاگاداری کۆبوونەوەکانی دەکرد.

سەید خەتیبزادە، گوتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران، ڕایگەیاند: شاندی دانوستانکاریان دەچنە ڤێنا، ئەوان پێشبینی دەکەن، کە شاندەکان بە تایبەتی شاندەکەی ئەمەریکا، بڕیاری ڕوون لەسەر هەڵگرتنی سزاکان بدەن، وە بابەتە گرینگەکان هێشتا هەڵپەسێردراون و هیچ چارەیەکیان نییە، تەنیا بە بڕیاری سیاسی چار دەبنم پێویستە ئەمەریکا متمانەی ئێرانییەکان بە دەست بهێنێت.

جێی باسە، ئەمەریکا ساڵی 2018 لە سەردەمی سەرۆکی پێشوویداا تاک لایەنە لە دانوستانەکان کشایەوە، بەڵام دوای دەستبەکاربوونی جۆ بایدن سەرۆکی ئەم خولەی سەرۆکایەتی ئەمەریکا، هەڵوێستی وڵاتەکەی بۆ گەڕانەوەی دانوستانەکانی بەرنامەی ناوکی ئێران ڕاگەیاند، هەروەها مانگی چواری پار ساڵ، یەکێتی ئەوروپا شەش گەڕی دانوستانیان بۆ ڕێککەوتن لەسەر بەرنامەی ئەتۆمی ئێران دەستپێکردبوو، لە لێدوانی بەرپرسانی یەکێتی ئەوروپاشدا هات، کە بەرەوپێشچوون لە گفتوگۆکاندا هەیە، بەڵام تا ئێستا هیچ ڕێککەوتنێک لەو بارەوە نییە.

سۆران حەسەن

___

هیواو ئاواتەکانی نیمۆ خۆشناو لە نیو هونەری کارئەکتەریدا

KDC

سیمینارێک لەسەر خوێندنی ماستەر و دکتۆرا ساز دەکرێت

nusar1

سوید پەنابەرێکی ساختەکار دەداتە دادگا

KDC
KDC

FREE
VIEW