KDC

تورکیا بەرزبوونەوەی نوێی نرخی بەنزین دەسەپێنێت

حکوومەتی تورکیا نرخی بەنزینی بەرزکردەوە، کە بۆ هەر لیترێک لە ئەستەنبوڵ لە 14.46 لیرە بەرزبووەتەوە بۆ 15.18 لیرە.

دوابەدوای سەپاندنی ئەو زیادبوونەی کە پێشبینی دەکرێت لە ڕۆژی چوارشەممەوە بکرێت، نرخی لیترێک بەنزین لە ئەستەنبوڵ لە 14.46 لیرە بەرزبێتەوە بۆ 15.18 لیرە، لە ئەنقەرە لە 14.56 لیرە بۆ 15.28 لیرە و، لە ئیزمیر لە 14.58 لیرە بەرز دەبێتەوە بۆ 15.30 لیرە.

نرخی لیترێک بەنزین لە 8ی شوباتی ساڵی ڕابردوو، 7.19 لیرە بوو، ڕەنگدانەوەی بەرزبوونەوەی نرخی بەنزین لەو وڵاتە، نزیکەی لەسەدا 111 بووە لە ساڵێکدا.

لەو ماوەیەدا نرخی نەوت نزیکەی لەسەدا 50 بەرزبووەوە، لە کاتێکدا ڕێژەی ئاڵوگۆڕی دۆلار بەرانبەر لیرە، نزیکەی 90 لەسەدا بەرزبووەتەوە.

___

ڕۆژنامەی GT: پارەی قوتابخانەی ئیسلامی یۆتۆبۆری بۆ لەشفرۆشی لە تایلەند خەرج دەکرێت

KDC

شارێکی ئیتالیا پرۆژەیەک بەناوی Homeway پێشکەشی پەنابەران دەکات

nusar1

شاندی کۆنفدراسیۆنی ڕەوەندی کوردستانی سەردانی دەزگای خێرخوازی بارزانیان کرد

nusar1
KDC

FREE
VIEW