KDC

دەستگیرکردنی لاوانی کورد لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان بەردەوامە

بە گوێرەی هەواڵی ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، کاتژمێر 11ی پێش نیوەڕۆی دوینێ سێشەممە، هێزەکانی ئیدارەی ئیتڵاعاتی سەقز، لاوێکی تەمەن 28 ساڵییان بە ناوی محەممەد سەلیمی دەستگیرکردووە و بۆ شوێنێکی نادیاریان بردووە.

سەرچاوەیەکی ئاگادار رایگەیاندووە، هێزەکانی ئیدارەی ئیتڵاعات، ناوبراویان لە شوێنی کارەکەی خۆی، کە کارگەی دروستکردنی دەرگا و پەنجەرەی PVC یە، بە بێ پیشاندانی هیچ بەڵگەیەکی دادوەری، دەستگیریان کردووە.

تا هیچ زانیارییەک لەسەر هۆکاری دەستگیرکران و ئەو تۆمەتانەی، کە خراونەتە پاڵ محەممەد سەلیمی و هەروەها چارەنووسی دیار نییە.

جێی باسە بە گوێرەی ئامارەی رێکخراوی هەنگاو، تەنیا لە ماوەی یەک مانگی ساڵی نوێدا، نزیکەی پەنجا چالاکوانی کورد لە شارە جیاجیاکانی کوردستانی رۆژهەڵاتدا، لە لایەن دەزگا ئەمنییەکانی ئێرانەوە دەستگیرکراون

___

سویسرا:بەگەیشتنی پەنابەرانی ئۆکرانی ڕاستەوخۆ مافی مانەوەی ئێس وەردەگرن

nusar1

دیداری شفا بارزانی لەگەڵ سیناتۆر جەک جانسۆن

nusar1

ڕاگەیەندراوێک لە بەرەی هاوکاری ڕێکخراوە کوردستانییەکان

nusar1
KDC

FREE
VIEW