KDC

سوید: هەڵمەتێکی زۆر شەڕانگێزانە دەکرێتە سەرمان

حکوومەتی سوید رایگەیاند، هەڵمەتیکی زۆر دژی سوید و خزمەتگوزارییە کۆمەڵایەتیەکان زۆر شەڕانگێزانەیە، هاوکات دەستەڵاتی بەرگری دەروونی MPFی وڵاتەکەش دەڵێ، ئەو هەڵمەتە دەتوانێ ببێتە هۆی توندوتیژی.

رۆژنامەی ئەفتۆنبلادت راپۆرتێکی لەسەر رفاندنی منداڵانی پەنابەران لە سوید بڵاوکردووەتەوە و تێیدا هاتووە، کە سوید هەڵمەتی پەنابەرانی بە جدی وەرگرتووە و، حکوومەت لە فەرمانگە حکوومییەکان ئیدارەی قەیرانەکەی ئەنجامداوە، هاوکات باڵیۆزخانەکانی سوید لە سەرتاسەری جیهاندا کار بۆ دژی هێرشەکە دەکەن.

ئەوەش هاتووە، لە ئێستادا دەیان هەزار پۆست لە رێی تۆڕە کۆمەڵایەتییەکانەوە هێرش دەکەنە سەر سوید و خزمەتگوزارییە کۆمەڵایەتییەکان، لەگەڵ ڤیدیۆی منداڵ و گریان و هاشتاگی وەک، ڕفاندنی منداڵەکانمان بوەستێنن، یا دەستەڵاتدارانی سوید تۆمەتبارن بە ڕفاندنی منداڵان، یان خراپەکاری دەستەڵات لە یاسای چاودێری منداڵان LVU.

مەترسی ئەوە هەیە، کە ئەزموونی کەمپینەکانی پێشووی میدیای ئیسلامی، وەک جیلاند پۆستن و چارلی هێبدۆ دووبارە ببنەوە و، ئەم هەڵمەتانەی ئێستاش کە لەلایەن موسڵمانانەوە دژ بە سوید ئەنجام دەدرێن، دەتوانێ ببێتە هۆی توندوتیژی.

میکائیل تۆفیسۆن، بەرپرسی دەستەڵاتی بەرگری دەروونی دەڵێ: هەڵمەتەکە لە 28ی کانوونی یەکەمەوە لە شوێنێکی عەرەبی و بە زمانی عەرەبی دەستی پێکردووە، بەڵام لە کۆتایی مانگی کانوونی دووەمدا بە فراوانی بڵاوبووەتەوە.

“ئەوەشی خستووەتەڕوو، ئەوان وەک سوید ڕەفتاری ڕێک و پێکیان ئەنجامداوە، هەوڵ دەدەن دژبەرەکان بێدەنگ بکەن، کە لێدوانی جیاواز دەدەن، وە هەندێک لە کەسانی کەمپینەکە بە ئاشکرا خۆیان بە دژە دیموکراتی و توندوتیژ و شەڕانگێز نیشان دەدەن.

چاودێری باڵیۆزخانەکان

بە گوێرەی راپۆرتەکەی ئەفتۆنبلاندت، ئەو کێشەیە لە نێو بەشەکانی دەوڵەتدا بە جدی وەرگیراوە، ئۆفیسی بەڕێوەبردنی قەیرانەکان لە فەرمانگە حکوومییەکاندا کاری لەسەر دەکرێت و، وەزارەتی دەرەوەش لە رێی باڵیۆزخانەکانی لە سەرتاسەری جیهاندا کار بۆ بەرپەرچدانەوەی ئەو هێرشە دەکەن.

لە ئێستادا دەنگۆی زۆر شەڕانگێزانە لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکاندا بڵاو بوونەتەوە، کە گوایا سوید و خزمەتگوزارییە کۆمەڵایەتیەکانی، منداڵە موسڵمانەکان دەڕفێنن و، زیندانیان دەکەن.

___

سویسرا: گردبوونەوەیەک لە شاری لۆزان بۆ پتشگیری لە خۆپیشاندانەکانی گەلانی ئێران بەڕێوەچوو

KDC

لە یادی 43یەمین ساڵەی کۆچی دوایی مەلا مستەفا بارزانی کۆنفدراسیۆنی ڕەوەندی کوردستانی پەیامێک بڵاو دەکاتەوە 

KDC

ناوەندی لەندەن بەشدارییان لەکۆڕبەندێکی تایبەت کرد

nusar1
KDC

FREE
VIEW