KDC

لیتوانیا :هەفتەی داهاتوو 272کۆچبەری عێراقی دەگەڕێنێتەوە

بە گوێرەی کەناڵی بیلساتی پۆڵەندا، لیتوانیا، بۆ هەر کۆچبەرێک 1000 یۆرۆ قەرەبووی داراییان بە 272 کۆچبەری عێراقی داوە، لە بەرانبەر گەڕانەوەیان بۆ عێراق و، بڕیارە هەفتەی داهاتوو ئەو وڵاتە جێبهێڵن.

بڕیارە هەفتەی داهاتوو گرووپێکی کۆچبەری عێراقی، کە لە 272 کەس پێکهاتوون، لیتوانیا جێبهێڵن و بگەڕێنەوە عێراق، کە هەر کۆچبەرێک لە بەرانبەر گەڕانەوەیدا بڕی 1000 یۆرۆی وەرگرتووە.

دەستەڵاتدارانی لیتوانیا، لە مانگی کانوونی یەکەمدا ڕایانگەیاند، کە ئامادەن 1000 یۆرۆ بدەن بەو کۆچبەرانەی کە لە بیلاڕووسەوە بە نایاسایی چوونەتە ئەو وڵاتە، گەر بگەڕێنەوە وڵاتەکەی خۆیان، 272 کۆچبەر ئەو پێشنیارەیان قبوڵ کردووە، یۆرۆنیوز بڵاویکردەوە، کە لە مانگی تەمموزی ڕابردووەوە، لیتوانیا توانیویەتی گەڕانەوەی خۆبەخشانە بۆ نزیکەی 500 کۆچبەر ڕێکبخات.

پێش کانوونی یەکەمی 2021، لیتوانیا 300 یۆرۆ کرێی دارایی پێشکەش دەکرد لەگەڵ گەشتێکی گەڕانەوەیان، بەڵام کەمترین کۆچبەر بەو ئۆڤەرە ڕازی بوون.

کۆچبەران لە لیتوانیا

ژمارەی ئەو کۆچبەرانەی لە مانگی تەموزی رابردووەوە لە رێی بیلاڕووسەوە چوونەتە لیتوانیا، تا کۆتایی ساڵ بەرزبوونەتەوە، بە نزیکەی 4500 کۆچبەر تۆمارکراون، ئەوەش بە گوێرەی دوایین ئاماری حکوومەتی لیتوانیا، کە 2858 کۆچبەریان عێراقین و، 89 کەسیان رووسی و، 67 کەسیان خەڵکی هیندستانن.

نەتەوەکانی دیکەش لە نێویاندا هەن، کە بریتین لە هاووڵاتیانی کۆنگۆ، سوریا، کامیرۆن، بیلارووس، ئەفغانستان، ئێران، کینیا، سریلانکا، نایجیریا، پاکستان، تورکیا، گامبیا، سۆماڵ، مالی، تاجیکستان، یەمەن، سەنیگال و ئەریتریا هەن

___

چیرۆکی ئەو پەنابەرەی بەهەڵە400 هەزار یۆرۆ چووە سەر هەژمارە بانکییکەیەوە

nusar1

خانمە چالاکوانێکی دیکەی کورد سزای بەندکردنی دەدرێت

KDC

ڕووسیا بە بەکارهێنانی Tu-95 وانە بە ئەمریکا دەدات

KDC
KDC

FREE
VIEW