KDC

نەتەوە یەکگرتووەکان :داعش لە عێراق و سوریا لە گەشەسەندن دایە

به‌ڕێوەبه‌ری یه‌كه‌ی به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی نه‌ته‌وه‌ یه‌كگرتووه‌كان، ڤلادیمیر ڤۆرۆنكۆڤ، رایگه‌یاند، 6-10 هه‌زار ئه‌ندامی داعش له‌ سووریا و عێراق هه‌ن.

ڤلادیمیر ڤۆرۆنكۆڤ له‌ ئه‌نجوومه‌نی ئاسایشی نێوده‌وڵه‌تی رایگه‌یاند، كه‌ هه‌ڕه‌شه‌كانی داعش به‌رده‌وامن بۆ سه‌ر ئاسایش و ئارامی نێوده‌وڵه‌تی و، گوتی: “وێڕای له ‌ده‌ستدانی سه‌ركرده‌ و زیانبه‌ركه‌وتنه‌كانی رابردوو، كه‌چی داعش سه‌ر له ‌نوێ خۆی رێكخستووه‌ته‌وه‌ و، چالاكییه‌كانی له‌ ناوچه‌كاندا زیاد کردووە و، 6-10 هه‌زار ئه‌ندامی داعش هه‌ن له‌ سووریا و عێراق”.

ڤلادیمیر ڤۆرۆنكۆڤ ‌ جه‌ختی لەوەكردە‌وه، کە‌ گرووپه‌كانی دیكه‌ی سه‌ر به‌ داعش، به‌ خێراییه‌كی هه‌راسانكه‌ر له‌ گه‌شه ‌سه‌ندندان، هۆشداریشیدا له‌وه‌ی زیادبوونی چالاكییه‌كانی ئه‌و گرووپانه،‌ به‌ تایبه‌ت له‌ نێوه‌ڕاست و رۆژهه‌ڵات و رۆژئاوای ئه‌فریقا، ئاكامی زۆر مه‌ترسیداری لێ ده‌كه‌وێته‌وه‌.

به گوێرەی راپۆرتی سكرتێری گشتیی نه‌ته‌وه‌ یه‌كگرتووه‌كان، ئەنتۆنیۆ گوتیرێس، مه‌زه‌نده‌ ده‌كرێت سه‌رچاوه‌ی داهاتی رێكخراوی تیرۆریستی داعش، 25-50 ملیۆن دۆلار بێت.

___

سیاسەت لەنێوان ئێستا و ڕابردوودا

nusar1

یۆنان : پۆلیس کۆچبەران ناچار دەکات هاوکارییان بکەن

nusar1

جێگری سەرۆکی کۆنفدراسیۆن و دەستەی نوێنەرایەتی پارتی ئازادی کوردستان کۆبونەوە

nusar1
KDC

FREE
VIEW