سه‌رۆكی ئه‌مه‌ریكا داوا له هاووڵاتیانی ده‌كات به زووترین كات ئۆكرانیا جێبهێڵن،لە هیچ بارێک دا هێزی سه‌ربازی بۆ ئۆكرانیا ره‌وانه ناكەین .
جۆ بایدن، سه‌رۆكی ئه‌مه‌ریكا به كه‌ناڵی ئێن بی سی نیوز رایگه‌یاند، هێزی سه‌ربازی ره‌وانه‌ی ئۆكرانیا ناكەین، چونكه رووبه‌ڕووبوونه‌وه‌یان له‌گه‌ڵ رووسه‌كان وەک جه‌نگێکی جیهانی دەبێت ،بۆیە پێویسته هاووڵاتیانی ئه‌مه‌ریكی به زووترین كات ئۆكرانیا جێبهێڵن.
هەروەها بایدن وتی «ئێمه رووبه‌ڕووی رێكخراوێكی تیرۆریستی نابینه‌وه، به‌ڵكو به‌ره‌نگاری گه‌وره‌ترین سوپای جیهانی ده‌بینه‌وه، كه ئه‌مه بارودۆخێكی جیاوازه، ئه‌گه‌ر جه‌نگه‌كه هه‌ڵبگیرسێت، به شێوه‌یه‌كی شێتانه په‌ره ده‌سێنێت».
تۆری هەواڵی فرەنس 24 بڵاویکردەوە کە سه‌رۆكی ئه‌مه‌ریكا جه‌ختی له‌وه كرده‌وه، ئه‌گه‌ر سوپا ره‌وانه‌ی ئۆكرانیا بكه‌ین، ده‌بێته جه‌نگێكی گه‌وره‌ی جیهانی، چونكه رووسه‌كان و ئه‌مه‌ریكییه‌كان ڕووبەڕوو شەڕ دەکەن ، و جیهانی ئێستاش جیاوازه له‌گه‌ڵ رابردوو.
له‌لایه‌ن خۆیه‌وه بەریتانیا رایگه‌یاند، له‌باره‌ی هه‌ڕه‌شه‌كانی رووسیا بۆ داگیركردنی ئۆكرانیا، لە چەند رۆژی داهاتوودا رووبەڕووی کاتێکی مەترسیدار دەبینەوە، ئەمە لەکاتێکدا رووسیا و بێلاڕووس مانۆری سەربازیی بەرفراوانیان لە دەریای رەشدا دەستپێکردووە
له‌لایه‌كی دیكه‌وه ڤلادیمێر پووتن، سه‌رۆكی رووسیا رایگه‌یاند، ئه‌گه‌ر شه‌ڕ رووبدات، ئه‌وروپا به ته‌واوه‌تی ده‌سووتێت.
سەرکردەکانی ڕۆژئاوا چەند هەفتەیەکە هۆشداری ئەوەیان داوە کە ڕوسیا لە ئامادەکاریەکانی تەواو کردووە ،و نزیکەی 100 هەزار سەربازی لە دەوروبەری و سنووری ئۆکرانیا کۆکردۆتەوە
چەند کاتژمێرێک پێش وتەکانی بایدن، لیندا تۆماس گرینفیڵد باڵیۆزی ئەمریکا لە نەتەوە یەکگرتووەکان ڕۆژی پێنجشەممە داوای لە پەکین کرد، کە هانی ڕووسەکان بدات ،بۆ ئەوەی هەڵوێستی دروست لە قەیرانەکانی سەر ئۆکرانیا ئەنجام بدات .
گرینفیلد بە سی ئێن ئێنی ڕاگەیاند :هیوادارین چینیەکان ڕۆڵیان هەبێت لە هاندانی ڕووسەکان بۆ ئەنجامدانی کاری باش بۆ پوچەڵکردنەوەی شەڕ و کەمکردنەوەی گرژییەکان
لەوەڵامی خێرایی تشانگ چونگ نوێنەری چین کە داوای‌کرد ئاژاوە و دەنگۆی گرژییەکان ڕاگرن
بالیۆزی چین تشانگ چونگ، لە ڕێگەی تویتەرەوە، خێرا وەڵامی لێدوانەکانی تۆماس گرینفیلد دایەوە و نوسیبووی: “پەیامەکەمان جێگیر و ڕوونە هەر جیاوازییەک لە ڕێگەی دیپلۆماسییەوە چارەسەری هەیە
هەروەها داوای کرد کە گرژیەکان کەم بکەنەوە ،پێویستە نیگەرانیە ئەمنی و شەرعییەکانی ڕووسیا بە جدی وەربگیرێت
لەبەرامبەر دا هەردوو لایەنی ئەمەریکی ڕووسی لە مانۆری سەربازی و پەلکێش کردنی چەکی قورس و کەشتییە جەنگیەکان بۆ ناوچەکە بەردەوامە
ئەمەریکا لای خۆیەوە هێزی ئاسمانی ئەمەریکا لە بەیاننامەیەکدا ڕایگەیاند:موشەکی ستراتیژی ئەمەریکاB 52 ڕۆژی پێنجشەممە گەیشتۆتە بەریتانیا بۆ ئامادەکاریەکانی مانۆری سەربازی ،کە ڕاهێنانێکی پێشتر پلان بۆ داڕێژراو لەگەڵ هاوپەیمانانی ناتۆ بووە ،
بەگوێرەی فەرماندەیی هێزی ئاسمانی ئەمریکا لە ئەوروپا، موشەکەکان لە بنکەی مینۆت لە باکوری داکۆتا ،کەبنکەی هێزی ئاسمانی بەریتانیایە لە دووری 150 کیلۆمەتر لە ڕۆژئاوای لەندەن جێگیربوون ،بەڵام ئاماژەی بەژمارەی موشەکەکان نەکرد
هێزی دەریایی ئەمەریکا ڕۆژی پێنجشەممە چوار کەشتی جەنگی ئەمەریکا مانگی ڕابردوو ویلایەتە یەکگرتووەکانیان جێهێشتووە بۆ بەشداریکردن لە مانۆری دەریایی لە دەریایی ناوەڕاست ڕاگەیاند
لەلایەن خۆیەوە ڕوسیا ڕۆژی پێنجشەممە گەیشتنی شەش کەشتی جەنگی بۆ دورگەیی کریم ڕاگەیاند بۆ بەشداریکردن لە مانۆری سەربازی داهاتوو لە دەریای ڕەش کە هاوسنوورە لەگەڵ باشوری ئۆکرانیا
سۆران حەسەن