KDC

ڕێکخراوی تەندروستی جیهان مەرجی کۆتایی پەتای کۆرۆنا ئاشکرا دەکات

تیدرۆس ئەدهانۆم گابریس، بەڕێوەبەری گشتی ڕێکخراوی تەندروستی جیهان، ڕایگەیاند: کە ئەمساڵ هەنگاوی باش بەرانبەر پەتای ڤایرۆسی کۆرۆنا دەنرێت، بە مەرجێ لە سەدا 70ی دانیشتوانی جیهان ڤاکسین وەربگرن.

سایتی سکای نیوز بڵاویکردەوە، کە گابریس بەڕێوەبەری گشتی ڕێکخراوی ناوبراو لە کاتی سەردانی کۆمپنیای (ئافریجین)ی بەرهەمهێنەری ڤاکسین لە باشووری ئەفەریقا، کە پڕۆژەیەکە لەلایەن ڕێکخراوی ناوبراوەوە پشتیوانی دەکرێت، گوتی: “گەر دانیشتوانی جیهان تا نێوەڕاستی ئەم ساڵ، واتە تا کۆتایی مانگی شەش و حەوت، لە سەدا 70 ڤاکسین وەربگرن، ئەوا هەنگاوێکی زۆر باشمان بڕییوە و بەرەو کۆتایی پەتای ڤایرۆرسی کۆرۆنا دەچین”.

جێی ئاماژەیە، کیشوەری ئەفەریقا، تەنیا لە سەدا 11 ڤاکسنیان وەرگرتووە، کە ئەوەش کەمترین ڕێژەیە لە چاو کیشوەرەکانی دیکەی جیهان.

بەڕێوەبەری لقی ئەفەریقای ڕێکخراوی ناوبراو، هیوای خواست تا نێوەڕاستی ئەمساڵ ڕێژەکە بەرزبێتەوە و، بگاتە لە سەدا حەفتا، لە بەرئەوەی لە ئێستادا ڕۆشناییەکی باش هەیە لەلایەن هاوڵاتیان بۆ وەرگرتنی ڤاکسین، کە ئەمانە دڵخۆشکەرن.

سۆران حەسەن

___

ڕووسیا ئامادەیە شاندێکی دانوستان بۆ مینسک بنێرێت،یەکێتی ئەوروپا کۆمەڵە سزاییەکی توندی بەسەر ڕووسیادا سەپاند

nusar1

بە هۆی رووداوی هاتووچۆوە چەندین پۆلیس دەبنە قوربانی

KDC

یەکێتی ئەوروپا سزا ئابوریەکانی سەر روسیایی درێژکردەوە

KDC
KDC

FREE
VIEW