KDC

پرۆفایلی خوزێ مۆرینیۆ

خۆزێ مۆرینیۆ ناوی تەواوی خۆزێ ماریۆ دۆس سانتۆس مۆرینیۆ فلیکس ە، لە ٢٦ی کانوونی دووەمی ساڵی ١٩٦٣ لە دایکبووە، مۆرینیۆ بە یەکێ لە باشترین ڕاھێنەرانی جیھانی سەدەی بیست و یەک دەناسرێت، کە لە ئێستادا بێ تیپە، مۆرینیۆ بەرلەوەی ببێتە ڕاھێنەری وەرزشی، کاری وەرگێڕی و یاریزانیشی کردووە، مۆرینیۆ بەوەی تاکە ڕاھێنەرە لە ماوەی ٩ ساڵدا ئەرکی ڕاھێنەرایەتی لە یاریگای یانەکەی تووشی شکست نەبووە و، ناوی چووەتە پەرتوکی گینس بۆ مێژوو و داھێنانەکان، مۆرینیۆ بەوە ناسراوە کە ھەمیشە لە کۆنگرە رۆژنامەوانییەکاندا لێدوانی ئاگرین بە کار دەھێنێت.

باوکی مۆرینیۆ یاریزانێکی پیشەگەر بووە کە یاری بۆ یانەکانی بلێنسا و ستیوبال کردووە، باوکی ڕاھێنەری ھەڵبژاردەی تۆپی پێی پرتوگال بووە، دایکیشی مامۆستا بووە لە قوتابخانەی نێوەندی و ئامادەیی، وە مامی مۆرینۆ، پاڵنەر و ھاندەری مۆرینیۆ بووە، کە بچێتە یاریگاکان، بۆ ئەوەی سەیری یاری تۆپی پێ بکات، چونکە مامی پێشبینی دەکرد لە داھاتوودا، مۆرینیۆ کەسایەتی جیھانی لە بواری تۆپی پێدا لێ دەرچێت.

مۆرینیۆ لەگەڵ تامێ فاریا ژیانی ھاوسەرگیری پێکھێناوە، ئەوەش لە ساڵی ١٩٨٩ بوو، مۆرینۆ لەگەڵ خێزانەکەی ساڵی ١٩٩٦ بوونە خاوەنی یەکەم منداڵ، کە کچ بوو، ناویان نا ماتلێد، وە دواتر کوڕێکیان بوو، خۆزێ ماریۆ مۆرینیۆ، لە ژیانیدا ھەمیشە زیرەک بووە لە قسەکردن، وە توانیویشیەتی خۆی فێری چەندین زمانی جیاواز بکات، لەوانە پرتوگالی و ئیسپانی و فەڕەنسی و ئیتالی، بەڵام زۆربەی کات بە کەتەلۆنی قسەی کردووە.

مۆرینۆ لەھێڵی نێوەڕاست یاریکردووە، وە لەگەڵ کۆمەڵێ یانەی وڵاتی پرتوگال یاریکردووە، ئەوانیش یانەکانی ڕایۆ ئەڤی و بلێنسیس و سێسیمبرا، مۆرینیۆ لە ماوەی ژیانی یاریزانیدا، زۆر سەرکەوتوو نەبووە، بەوەی تەنیا ٩٥ یاری کردووە، وە تەنیا ١٥ گۆڵی لەگەڵ یانەکانی تۆمارکردووە، ماوەی یاریکردنیشی وەک یاریزان ٧ ساڵ بووە لە نێوان ساڵەکان ١٩٨٠ بۆ ١٩٨٧، دوای وازھێنانی لە یاریکردن، لەبەرئەوەی زمانی کەتەلۆنی دەزانی، چووە نێو کاری وەرگێڕی، لەگەڵ ئەوەش لە تۆپی پێ دوور نەکەوتەوە، کە دوای ئەوەی لەگەڵ خانەوادەکەی چوونە شاری بەرشەلۆنا، بووە وەرگێڕی یانەی بەرشەلۆنە، کە کاری وەرگێڕی بۆ ڕاھێنەری یانەکە، بۆبی ڕۆبسۆن دەکرد، مۆرینۆ سوودی زۆری لە بۆبی ڕۆبسۆن وەرگرت، تا وایلێھات مۆرینیۆ کاری ڕاھێنەرایەتیشی تاقیکردەوە، بەوەی ساڵی ٢٠٠٢ بوو بە ڕاھێنەری یانەی بەنفیکای پرتوگالی.

مۆرینۆ لە ساڵی ٢٠٠٢ یەکەم ئەزموونی ڕاھێنەرایەتی لە یانەی بەنفیکای پرتوگالی گرتە ئەستۆ، بەڵام تەنیا چوار مانگ لەگەڵ بەنفیکا ڕاھێنەرایەتی کردووە، لە کۆی ١١ یاری ڕاھێنەرایەتی لەگەڵ بەنفیکا ٦ یاریان بردەوە، وە ٣ یاریش بەرامبەر بوون، وە ٢ یاریش دۆڕان، ماوەی ڕھێنەرایەتی ٢٠ی سێپتەمبەری ٢٠٠٠ بۆ ٥ی دیسمبەری ساڵی ٢٠٠٠، لە ١٤ی ئەپریلی ٢٠٠١ بوو.

ڕاھێنەری یانەی یۆنایۆ دی لێریایی پرتوگالی، لەم یانەیە لە کۆی ٢٠ یاری، ١١ یاریان بردەوە، لە ٢٠ی جانیوەری ٢٠٠٢، یانەکەی جێھێشت و ڕوویکردە یانەی پۆرتۆی پرتوگالی، لە ٢٣ی جانیوەری ساڵی ٢٠٠٢ بووە ڕاھێنەری یانەی پۆرتۆ، لەگەڵ ئەم یانەیە، ١٢٧ یاری ڕاھێنەر بووە، ئەنجامی بەرچاوی بە دەستھێنا، کە لە کۆی ١٢٧ یاری، ٨٨ یارییان بردەوە، ٢٤ یاریش بەرامبەر بوون، وە ١٥یاریش دووچاری شکست ھاتن، لە ڕێکەوتی ٢٦ ی مەی ساڵی ٢٠٠٤ بەشێوەیەکی فەرمی یانەی پۆرتۆی جێھێشت.

دەستکەوتەکان لەگەڵ پۆرتۆی پرتوگالی خوولی پرتووگالی، ٢ جار لە وەرزەکانی ٢٠٠٢-٢٠٠٣ وە ٢٠٠٣-٢٠٠٤ جامی پرتوگال ٢ جار لە وەرزەکانی ٢٠٠٣ وە ٢٠٠٤ سوپەری پرتوگال ٢ جار، لە وەرزەکانی ٢٠٠٣ وە ٢٠٠٤ خولی یانە پاڵەوانەکانی ئەوروپا ١جار، لە ساڵی ٢٠٠٤ جامی یەکێتی ئەوروپا لە ئێستادا بە یۆرۆ لیگ ناودەبرێت، ١ جار.

مۆرینیۆ لە ٢ی جوونی ٢٠٠٤ ڕوویکردە یانەی چێڵسی ئینگلیزی، لەگەڵ ئەم یانەیە مۆرینیۆ کۆمەڵە دەستکەوتێکی بۆ یانەی چێڵسی دەستەبەر کرد، کە سەروەرییەکی مەزنیشی لەگەڵ مێژووی یانەکە تۆمارکرد، لەگەڵ یانەی چێڵسی ١٨٥ یاری ڕاھێنەری یانەکە بووە و، تێیدا ١٣١ یاری بردووەتەوە، بەڵام لە کۆتاییدا بە ھۆی کێشەی لەگەڵ سەرۆکی یانەکە، ملیادێری ڕووسی ئیبڕاھیمۆفیچ، لە یانەکە ڕۆیشت.

دەستکەوتەکان لەگەڵ یانەی چێڵسی ئینگلیزی، کارلینگ کاپ ٢ جار، ساڵانی ٢٠٠٥ و ٢٠٠٧ جامی درعی خێرخوازی ٢ جار، ساڵانی ٢٠٠٥ و ٢٠٠٦ جامی ئینگلتەڕ ١ جار، ساڵی ٢٠٠٧ خوولی ئینگلیزی ناسراو بە پرێمەر لی ٢ جار، لە وەرزەکانی ٢٠٠٤-٢٠٠٥ وە ٢٠٠٥-٢٠٠٦.

مۆرینیۆ لە ٢ی جونەی ساڵی ٢٠٠٨ ڕوویکردە وڵاتی ئیتالیا، ئەوەش بە مەبەستی مەشقدانەوەی یانەی ئینتەرمیلانی ئیتالی، لە یەکەم وەرزیدا سێ نازناوی بردەوە و، لە وەرزی دووەمیش ٥ نازناوی لەگەڵ یانەی ئینتەرمیلان بردەوە، مۆرینیۆ ناوبانگی لە ھەموو جیھانی وەرزشی دەرکرد، لە کۆی ١٠٨ یاری لەگەڵ یانەکە، توانی ٦٨ یاری بباتەوە.

دەستکەوتەکان لەگەڵ یانەی ئینتەرمیلان لە خولی ئیتالی ناسراو بە کاتچیۆ، ٢ جار لە وەرزەکانی ٢٠٠٨-٢٠٠٩ وە ٢٠٠٩-٢٠١٠، جامی ئیتالیا ٢ جار، لە وەرزەکانی ٢٠٠٨-٢٠٠٩ وە ٢٠٠٩-٢٠١٠، سوپەری ئیتالیا ٢٠٠٨، وە ٢٠١٠ خولی یانە پاڵەوانەکانی ئەوروپا ١جار، لە وەرزی ٢٠٠٩-٢٠١٠ دوای سەروەرییە گەورەکەی لەگەڵ ئینتەرناسیۆنالی ئیتالی.

لە ڕێککەوتی ٣١ی مەی ٢٠١٠، ڕوویکردە ئیسپانیا بۆ مەشقدانەوەی یانەی ڕیال مەدرید، لە یەکەم وەرزی یانەکەی، نازناوی جامی شای ئیسپانیای لەگەڵ یانەی شاھانە بردەوە، جگە لەم نازناوەش کۆمەڵە دەستکەوتێکی تاکەکەسی لەگەڵ یانەکەدا تۆمارکرد، کە لە کۆی ١٠١ یاری یانەکە، ٧٨ یاری بردووەتەوە، ڕێژەی سەرکەوتنەکانیشی ٧٧%، کە لە مێژووی خولی ئیسپانی ھیچ ڕاھێنەرێک ئەو ڕێژە سەرکەوتنەی بە دەست نەھێناوە، وە دەستکەوتێکی دیکەیشی ١١ جار لەسەر یەک لە خولی ئسپانی لەگەڵ یانەکەی بردووەتەوە، کە ھیچ ڕاھێنەرێکی دیکەی ئەو خولە، ئەو دەستکەوتەی تۆمار نەکردووە، جگە لەوەش لە یەکەم وەرزیدا گرێ کوێرەی یانەکەی لە قۆناغی ١٦ی خولی یانە پاڵەوانەکانی ئەوروپا کردەوە، کە یانەکە نزیکەی ٦ وەرز نەیتوانی بوو لەو قۆناغە دەربچێت، لە وەرزی ٢٠١١ بۆ ٢٠١٢ توانیان نازناوی لالیگای ئیسپانیا بە دەست بھێنن، بەمەش مۆرینیۆ بووە تاکە ڕاھێنەر، کە خولی نێوخۆی پرتوگال و ئینگلتەرا و ئیتالیا و ئیسپانیا بە دەست بھێنێت.

دەستکەوتەکان لەگەڵ یانەی ڕیال مەدریدی ئیسپانی جامی شای ئیسپانیا، لە وەرزی ٢٠١٠-٢٠١١، خولی لالیگای ئیسپانی ١ جار، لە وەرزی ٢٠١١ – ٢٠١٢، جامی سوپەری ئیسپانیا، ٢٠١٢ لە ٣ی حوزەیرانی ٢٠١٣ بە فەرمی گەڕایەوە یانە پێشووەکەی، کە یانەی چێڵسی ئینگلیزی بوو.

لە ئەنجامی گەڕانەوەکەشی، توانی وەرزی ٢٠١٤-٢٠١٥ی پرێمەرلیگ بۆ یانەکەی بباتەوە، بەڵام وەرزی دواتر بە ھۆی خراپی ئەنجامەکانییەوە لە نیوەی وەرزەکە، لە یانەکە دوورخرایەوە، ئەوەش بە فەرمی لە ڕۆژی ١٧ی کانوونی یەکەمی ٢٠١٥ بوو، لە ٢٧ی ئایاری ٢٠١٦ بە فەرمی بوو بە ڕاھێنەری یانەی مانچستەر یونایتدی ئینگلیزی و، بۆندەکەشی تا ساڵی ٢٠٢٠ بوو.

لە ٧ی ئابی ٢٠١٦ لە یەکەم یاری فەرمی لەگەڵ یانەکەی، یاری کۆتایی جامی یەکێتیی تۆپی پێی ئینگلیزی بردەوە، دوای ئەوەی لە یانەی لیستەر سیتی بردەوە بە ئەنجامی ٢-١

___

ناوەندی بەرلین براندەنبۆرگ دەستەی نوێی ناوەندەکەیان هەڵبژارد

nusar1

پرۆفایلی ڕیڤاڵدۆ

nusar1

سەرپەرشتیاری گشتی رەوەندی کوردستانی، لەگەڵ کوردستانیانی دانیشتووی ڤۆلفسبۆرگ و دەوروبەری کۆبووە

nusar1
KDC

FREE
VIEW